بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژەتیرۆری کوردستان (CT) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە گوێرەی زانیارییەکانیان ڕۆژی هەینی کاتژمێر ۳:۳۰ خولەکی پاشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە ڕێگەی ملەی نەڵمە لە نزیک ناحیەی ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی، ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی پەکەکەی کردە ئامانج.
سەبارەت بە زیانەکانیش، دژە تیرۆری کوردستان ئاشکرایکردوە: "بەهۆی بۆردوومانەکەوە بەرپرسێکی باڵای پەکەکە و چەکدارێکی دیکە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستداوە".
Your Comment