-
سەرۆکی ئەمینداریەتی نێودەوڵەتی بۆ ئازادیی ئایینی:
بۆردوومانهکانی تورکیای بۆ سهر کوردستانی سووریا تاوانی جەنگه
بەشی سووریا- سەرۆکی ئەمینداریەتی نێودەوڵەتی بۆ ئازادیی ئایینی، رایگهیاند، بۆردوومانهکانی تورکیای بۆ سهر کوردستانی سووریا تاوانی جەنگه و پشتیوانی کردنی بهرێوبهرایهتی خۆسەر لە بەرژەوەندی گهلی سووریا دایه.
-
پەکەکە لە چیای قەرەچووخ چوار خاڵی سەربازیی ڕادەستی سوپای عێراق کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سوپای عێراق چوار خاڵی سەربازیی پەکەکەی لەسەر چیای قەرەچووخی سنووری قەزای مەخموور وەرگرتەوە.
-
تورکیا بەردەوامە لە تۆپباران کردنی گوندەکانی عەفرین
بەشی سووریا- ئەمڕۆ هەینی تورکیا، گوندەکانی ناوچەکانی شەڕا و شێراوای لە عەفرین تۆپباران کرد.
-
کەجەکە هێرشەکەی ڕەژیمی زایۆنی بۆسەر غەززە بە کۆمەڵکوژی و ژینۆساید ناو دەبات
بەشی تورکیا- کەجەکە سەبارەت بە هێرشی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەزە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: ئەو ڕووداوە بە ئازارەی بەسەر گەلی فەڵەستیندا هاتووە، مایەی خەم و پەژارەمانە.
-
دوایین زیانەکانی هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا بڵاو کرایەوە
بەشی سووریا- ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا ۱۰۴ باڵەخانە، دامەزراوەی کارەبا، نەوت و ناوەندەکانی خوێندن و شوێنی دیکەی بۆردومان کردووە.
-
ماوە مانەوەی هێزەکانی تورکیا لە عێراق و سووریا درێژ کرایەوە
بەشی تورکیا- پەرلەمانی تورکیا بە دەنگی ٣٧٥ پەرلەمانتار مانەوەی سوپای وڵاتەکەی لە عێراق و سووریا بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە درێژ کردەوە.
-
تورکیا بە شێوەی فەرمی ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
بەشی تورکیا- تورکیا لەسەرەتای مانگی ۹ی ئەمساڵهوه بەشێوەیەکی فەرمی بەرپرسانی حکوومەتی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە کە بۆری نەوتی نێوان هەردوو وڵات ئامادەیە بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
-
چاودێرێکی پرسەکانی کوردی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس؛
ئەو درۆنەی تورکیا کە ئەمریکا لە سووریا کردیە ئامانج درۆنی دەزگای هەواڵگریی میت بوو
بەشی جیهان- ئەلکساندیر مەککیور لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردپرێس ئاشکرای کرد کە ئەو درۆنە تورکییەی لەمدواییەدا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا خرایە خوارەوە درۆنی دەزگای هەواڵگریی تورکیا واتا "میت" بوو.
-
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
حەق نییە جووڵەی چەکداری لە کەمپی مەخمووردا هەبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند بەردەوامیی هێرشە درۆنییەکانی تورکیا بۆ سەر کەمپی مەخموور دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی جموجۆڵی چەکداری لە ناو کەمپەکە.
-
دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان:
لە هێرشێکی تورکیا بهرپرسێکی باڵای پهکهکه و دوو چهکداری یاوهری گیانیان لهدهستدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژه تیرۆری کوردستان رایگهیاند، ئێوارهی ئهمڕۆ فڕۆکهی بێفڕۆکهوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەی کرده ئامانج و بههۆیهوه بهرپرسێکی باڵا و دوو چهکدار گیانیان لهدهستدا.
-
ئەردۆغان وەڵامی بایدنی دایەوە:
وتەکانی بایدن بوێری دەداتە هەسەدە کە سووریا دابەش بکات
بەشی تورکیا- سەرۆککۆماری تورکیا وەڵامی سەرۆکی ئەمریکا دەداتەوە و دەڵێت، "ئەو چالاکییانەی ئەمریکا لەگەڵ درێژکراوەی پەکەکە لە سووریا ئەنجامیان دەدات، مەترسییەکی نائاسایی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا دروست دەکەن".
-
جۆ بایدن:
هێرشەکانی تورکیا بۆسەر باکووری سووریا زیان بە ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەگەیێنێت
بەشی جیهان- سەرۆکی ئەمریکا هێرشەکانی تورکیای بۆ سەر ناوچەکانی کوردستانی سووریا بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و هەروەها ئاسایشی ئەمریکا ناو برد.
-
تورکیا هێرشی کردە سەر کەمپی مەخموور
بەشی تورکیا- فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی كهمپی مهخمووریان دەست پێکرد و تاوهكوو ئێستاش زیانهكان نهزانراون.
-
مەزڵووم کۆبانی:
تورکیا لە باکووری سووریا خەریکی کۆمەڵکوژییە
بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەڵێت، ئەو شتەی ئەردۆغان لەبارەی هێرشی ئیسرائیلەوە دەڵێت رێک ئەو شتەیە کە حکوومەتەکەی خۆی ڕۆژانە بەرامبەر بە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامی دەدات.
-
سەرۆک وەزیرانی عێراق:
عێراق ئامادەیە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکوومەتی عێراق ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە.
-
وێرانکردنی ژێرخانی ئابووری کوردستانی سووریا تاوانی جەنگە
فەرماندەی گشتیی هیزەکانی سووریای دیموکرات ئامارێکی نوێی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای بۆسەر کوردستانی سووریا بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت تورکیا ژێرخانی ئابووریی کوردستانی سووریای کردۆتە ئامانج.
-
هەڵویستی ئەمریکا لەسەر هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا
بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت وڵاتەکەی نیگەرانە لە چالاکییە سەربازییەکان لە باکووری سووریا و کاریگەریی هێرشەکان لەسەر خەڵکی سڤیل و ژێرخانەکانی ناوچەکە.
-
بهڕێوبهرهیی خۆسەر سێ رۆژ ماتەمینی بەبۆنەی کوژرانی هێزەكانی ئاسایش راگەیاند
بەشی سووریا- بهڕێوبهرهیی خۆسەریی کوردستانی سووریا سێ رۆژ ماتەمینی بۆ گیان لەدەستدانی ۲۹ ئەندامی هێزەكانی "ئاسایشی رۆژئاڤا" راگەیاند.
-
کاردانەوەی چین لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر کوردەکانی سووریا
بەشی جیهان- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کوردستانی سووریا رایگەیاند، چین دژی بەکارهێنانی هێزە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.
-
مەزڵووم کۆبانی:
وێرانکردنی ژێرخانی ئابووری تاوانی جەنگە
بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هیزەکانی سووریای دیموکرات ئامارێکی نوێی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای بۆسەر کوردستانی سووریا بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت تورکیا ژێرخانی ئابووریی کوردستانی سووریای کردۆتە ئامانج.
-
ئەردۆغان بە سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان هەڵبژێردرایەوە
بەشی تورکیا- لە چوارەم کۆنگرەی نائاسایی پارتی داد و گەشەپێدان کە پارتی دەسەڵاتداری تورکیایە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان بۆ سەرۆکایەتیی پارتەکە، هەڵبژێردرایەوە.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:
هێرشەکانی تورکیا لە باکووری سووریا ژێرخانە مەدەنییەکانیش دەکەنە ئامانج
بەشی جیهان- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر كوردستانی سووریا رایگەیاند ئەو هێرشانە ژێرخانە مەدەنییەکان دەکەنە ئامانج.
-
ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە ناوخاکی عێراق کوشتنی خەڵکی مەدەنیی لێدەکەوێتەوە
لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق سەبارەت بە چالاکییەکانی تورکیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ کەناڵی ئەل عەرەبیە ڕایگەیاندووە بوونى بارەگاى تورکیا لە خاکى عێراق قبووڵکراو نییە.
-
بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە ۱ ملیار دۆلار زیان بەر دامەزراوەی سوەیدیە کەوت
بەشی سووریا- فڕۆکەکانی تورکیا چەندین جار دامەزراوەی بەرهەمهێنانی کارەبای سوەیدیەیان لە گوندەواری دێرک لە کوردستانی سووریا، بۆردوومان کرد.
-
هەسەدە لە دوو ئۆپەراسیۆندا وەڵامی هێرشەکانی تورکیای دایەوە
بەشی سووریا- هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، دوو ئۆپەراسیۆنەیان لە نزیک بنکەی هێزەکانی تورکیا لە پارێزگای تەلتەمەر ئەنجامداوە.
-
هێرشەکانی دوێنێی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا ۲۱ قوربانیی لێکەوتەوە
بەشی سووریا- هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا رایدەگەیێنێت، بەهۆی هێرشەکانی دوێنیی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ۱۱ کەس گیانیان لەدەستدا و ۱۰ کەسی دیکەش بریندار بوون.
-
ئەمریکا لە سووریا درۆنێکی تورکیای کردە ئامانج
بەشی جیهان- شەوی ڕابردوو هێزەکانی ئهمریكا درۆنێكی توركییان له حهسهكه له ئاسمانی سووریا خستۆته خوارهوه.
-
پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و پرسی سوید هۆکاری دواکەوتنی رێککەوتنی ئێف ۱۶ن لەنێوان ئەمریکا و تورکیا
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا لە ئەنجومەنی پیران رایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا گفتوگۆیان کردووە و بە نیازن لە مانگی داهاتوو بەشی یەکەمی پرۆسەی رەزامەندیدان بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ ئەنجام بدەن.
-
وەزیرانی بەرگریی عێراق و تورکیا جەخت لەپاراستنی سنوورەکان دەکەنەوە
بەشی تورکیا- وهزیرانی بهرگریی عێراق و توركیا له ئهنقهره كۆبوونهوه و جهختیان له ههههنگی نێوان ههردوو وڵات بۆ بهرهنگاربوونهوهی تیرۆ و پاراستنی سنوورهكان كردهوه.
-
هەسەدە:
هیچ پێوەندییەکمان بە هێرشەکەی سەر ئەنقەرەوە نییە
بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات سەبارەت بە تۆمەتەکانی ئەم دواییەی تورکیا لە دژی ئەوان کە گوایا پێوەندییان بە هێرشەکەی ئەنقەرەوە بووە، راگەێنراوێکیان بڵاو کردەوە.