هەسەدە لە دوو ئۆپەراسیۆندا وەڵامی هێرشەکانی تورکیای دایەوە

بەشی سووریا- هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، دوو ئۆپەراسیۆنەیان لە نزیک بنکەی هێزەکانی تورکیا لە پارێزگای تەلتەمەر ئەنجامداوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی بەرپەچدانەوەی هێزەکانیان، بەرامبەر بە هێزەکانی تورکیا و ئەو هێزانەی دیکەی لە ناوچەکانی رۆژئاڤای سووریا بوونیان هەیە، دوو ئۆپەراسیۆنی سەربازییان ئەنجامدا.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئۆپەراسیۆنەکانی هەسەدە دوێنێ پێنجشەممە ئەنجام دراون و لە نزیکی هەردوو بنکەی سەربازیی باب فەرەج و عەبدولحەی لە پارێزگای تەلتەمەر بووە، لە ئەنجامی پێکدادانیان لەگەڵ هێزەکانی تورکیا، پێنج سەربازی تورکیا کوژران و دەیان سەربازی دیکە برینداربوون.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی رابردوو، هێزی ئاسمانی تورکیا، لە رێگەی فڕۆکەوە هێرشی کردە سەر ناوچەکانی کوردستانی سووریا، بە وتەی وەزارەتی بەگری ئەو وڵاتە، "۳۰ بنکە و کۆگا و بیرە نەوت بەئامانج گیراون

News Code 222261

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha