لە هێرشێکی تورکیا به‌رپرسێکی باڵای په‌که‌که‌ و دوو چه‌کداری یاوه‌ری گیانیان له‌ده‌ست­دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژه‌ تیرۆری کوردستان رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەی کرده‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ به‌رپرسێکی باڵا و دوو چه‌کدار گیانیان له‌ده‌ست­دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه‌ تیرۆری کوردستان له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی­کردۆته‌وه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ کاتژمێر 5:30 خوله‌ک، فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چه‌کدارانی په‌که‌که‌ی له‌نێوان گوندی میسکا و ده‌رگه‌لێی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی کانیماسێ له‌ قه‌زای ئامێدی له‌ پارێزگای دهۆک کرده‌ ئامانج.

سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌کانیش، دژه‌ تیرۆری کوردستان ده‌ڵێت: "به‌هۆی بۆردوومانه‌که‌وه‌ به‌رپرسێکی باڵای په‌که‌که‌ و دوو چه‌کداری یاوه‌ری گیانیان له‌ده‌ست­داوه‌".

تاوه‌کوو ئێستا پارتی کرێکارانی کوردستان به ‌فه‌رمی ڕاگەیێندراوەکەی دژه‌ تیرۆری کوردستانی  پشتڕاست نه‌کردۆته‌وه‌.

News Code 222307

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha