ئەردۆغان بە سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان هەڵبژێردرایەوە

بەشی تورکیا- لە چوارەم کۆنگرەی نائاسایی پارتی داد و گەشەپێدان کە پارتی دەسەڵاتداری تورکیایە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان بۆ سەرۆکایەتیی پارتەکە، هەڵبژێردرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چوارەم کۆنگرەی نائاسایی ئاکپارتی لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەڕێوەچوو. لە کۆنگرەکەدا ۱۴۰۵ ئەندام کۆنگرە و ۵۰ هەزار میوانی ئەندام و لە ۴۰ وڵاتدا نوێنەرانی ۷۵ حیزبی سیاسیی بە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە بەشدار بوون. لە کۆی ۱۴۰۵ دەنگی ئەندامانی کۆنگرەدا، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان بە ۱۳۹۹ دەنگ بۆ جارێکی دیکە بە سەرۆکی ئاکپارتی هەڵبژێردرایەوە.

دواتر ئەندامانی ئەنجوومەنی ناوەندی سەرکردایەتیی ئەو حیزبە هەڵبژێردران کە ۴۹ـیان نوێ و ۲۶ـیان ئەندامانی پێشوو بوون.

ئاکپارتی لە ۲۱ ساڵی تەمەنیدا ۱۶ هەڵبژاردنی بردووەتەوە و سیستەمی فەرمانڕەوایی لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتیی گۆڕی. هەروەها حەوت کۆنگرەی ئاسایی و سێ کۆنگرەی نائاسایی کردووە و ۱۱ ملیۆن و ۲۴۱ هەزار و ۲۳۰ ئەندامی هەیە.

News Code 222272

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha