هێرشەکانی دوێنێی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا ۲۱ قوربانیی لێکەوتەوە

بەشی سووریا- هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا رایدەگەیێنێت، بەهۆی هێرشەکانی دوێنیی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ۱۱ کەس گیانیان لەدەستدا و ۱۰ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی هێرشەکانی دوێنێی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ئاشکرای کرد: "رۆژی پێنجشەممە ۵ـی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۳، لەچوارچێوەی هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر چەندین ژێرخان، دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان و سەرچاوەکانی ژیان لەو ناوچانە بە درۆن کرانە ئامانج".
بەپێی ئامارەکانی ئاسایش لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا ۲۱ شوێن کراونەتە ئامانج، ۱۱ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە پێنجیان سڤیل بوونە و شەشیان ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆن، هەروەها ۱۰ کەسیش برینداربوون کە هەشتیان سڤیل و دوویان ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆن.
سەبارەت بەو شوێنانەشی کە کراونەتە ئامانج، روونیدەکاتەوە: "ئەو ۲۱ شوێنەی کراونەتە ئامانج ۱۰یان ژێرخان و ۸یان شوێنی نیشتەجێبوون و سێ شوێنیان پێگەکانی هێزەکانی ناوخۆن".

ئەو شوێنانەی لەلایەن درۆنەکانی تورکیاوە کراونەتە ئامانج، بەپێی راگەیێندراوەکە، لە شارەکانی حەسەکە، قامشلۆ، تل تەمر و کۆبانێ و ناوچەی شەهبا بوون.

News Code 222260

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha