وێرانکردنی ژێرخانی ئابووری تاوانی جەنگە

بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هیزەکانی سووریای دیموکرات ئامارێکی نوێی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای بۆسەر کوردستانی سووریا بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت تورکیا ژێرخانی ئابووریی کوردستانی سووریای کردۆتە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ڕایگەیاند: "لە ماوەی ٧٢ كاتژمێری ڕابردوودا سوپای توركیا بۆردوومانی زیاتر لە ١٤٥ ناوچەی ئارامی كردووین كە وێستگەكانی كارەبا و ئاو و وزە و خوێندنگەكانی کردووەتە ئامانج". 

کۆبانێ ڕاشیگەیاندووە: "هێرشی ئەمدواییەی توركیا بەشێوەیەكی راستەوخۆ هەوڵ و توانای ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری كردووەتە ئامانج، لە چوارچێوەی سیاسەتی دوژمنكاری بۆ پەكسختنی ژیانی هاوڵاتیان". 
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا كردنه‌ ئامانجی هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و كاری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و دامه‌زراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كانه‌ كه‌ كاریان بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و خزمه‌تی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ كردووە.

مەزڵووم عەبدی دەشڵێت: "وێرانکردنی ژێرخانی ئابووری تاوانی جەنگە  و ناتوانرێت بە هیچ شێوەیەکیتر وەسف بکرێت".

News Code 222275

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha