پەکەکە لە چیای قەرەچووخ چوار خاڵی سەربازیی ڕادەستی سوپای عێراق کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سوپای عێراق چوار خاڵی سەربازیی پەکەکەی لەسەر چیای قەرەچووخی سنووری قەزای مەخموور وەرگرتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی ڕووداو بڵای کردەوە کاژێر ۴:۲۰ـی ئێوارەی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، ۱۹-۱۰-۲۰۲۳، هێزەکانی فیرقەی ۱۴ـی سوپای عێراق چوار خاڵی سەربازیی چاودێرییان لەسەر چیای قەرەچووخ لە پەکەکە وەرگرتەوە کە بەپێی رێککەوتنێک لەلایەن سوپای عێراق وەرگیرایەوە.

بەرپرسێکی سوپای عێراق لەو ناوچەیە بە رووداوی گوتووە، "ئەو چوار خاڵەمان وەرگرتەوە کە پێشتر بۆ چاودێری‌کردنی کەمپەکە لەسەر چیای مەخموور و پاراستنی دروستکرابوون و نزیکەی ۱۰ ساڵ دەبێت ئەو خاڵانە هەن، جگە لە خاڵەکان ژمارەیەک تونێلیش وەرگیراونەتەوە."

لەئێستادا فیرقەی ۱۴ـی هێزەکانی سوپای عێراق هێزێکی لە دەورووبەری کەمپی رۆستەم جودی لە مەخموور بڵاوکردووەتەوە بۆ پاراستنی کەمپ و ئێستا کەمپەکە لەژێر چاودێریی سوپادایە.

ئەو چوار خاڵانەی وەرگیراونەتەوە بەهۆی ترسیان لە هێرشی ئاسمانییەوە، کە ساڵێک زیاترە لەلایەن پەکەکەوە چۆڵ‌کراون، بەڵام ناوە ناوە بەکارهێندراوەتەوە، پێشتر لە هەر خاڵێکدا لەنێوان ۸ بۆ ۱۵ کەس هەبوون، لە دوای هێرشەکانی چەکدارانی داعش بۆ پارێزگای نەینەوا لە ساڵی ۲۰۱۴، سوود لەو خاڵانە وەرگیرا بۆ بەرپەرچدانەوەی داعش.

بەرپرسێکی هێزەکانی پێشمەرگە لە قەزای مەخموور، لەبارەی رادەستکردنەوەی ئەو چوارخاڵەوە رایگەیاند: "ئەو خاڵانە بەپێی رێککەوتن ڕادەست‌کراونەتەوە و سەرەتایەکە بۆ ئەوەی کەمپەکە بکەوێتە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی عێراق."

فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) کە باڵی سەربازیی پەکەکەیە لەمبارەوە دەڵێت: سەرجەم هێزەکانیان لە کامپی مەخموورەوە کشاندووەتەوە بۆ ناوچەکانی پاراستنی میدیا کە مەبەست لێی قەندیل و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانە و دەڵێ "ئێستا لەو کامپەدا هیچ هێزێکیان نییە".

 کشانەوەی گەریلا لە کەمپی مەخموور بە گوتەی پەکەکە لە کاتێکدایە، لەم مانگەدا کامپی مەخموور دوو جار لەلایەن تورکیاوە بۆردوومان‌کراوە.

News Code 222350

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha