پەکەکە
-
پەکەکە لە چیای قەرەچووخ چوار خاڵی سەربازیی ڕادەستی سوپای عێراق کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سوپای عێراق چوار خاڵی سەربازیی پەکەکەی لەسەر چیای قەرەچووخی سنووری قەزای مەخموور وەرگرتەوە.
-
حەق نییە جووڵەی چەکداری لە کەمپی مەخمووردا هەبێت
وتەبێژی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند بەردەوامیی هێرشە درۆنییەکانی تورکیا بۆ سەر کەمپی مەخموور دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی جموجۆڵی چەکداری لە ناو کەمپەکە.
-
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
حەق نییە جووڵەی چەکداری لە کەمپی مەخمووردا هەبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند بەردەوامیی هێرشە درۆنییەکانی تورکیا بۆ سەر کەمپی مەخموور دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی جموجۆڵی چەکداری لە ناو کەمپەکە.
-
دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان:
لە هێرشێکی تورکیا بهرپرسێکی باڵای پهکهکه و دوو چهکداری یاوهری گیانیان لهدهستدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژه تیرۆری کوردستان رایگهیاند، ئێوارهی ئهمڕۆ فڕۆکهی بێفڕۆکهوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەی کرده ئامانج و بههۆیهوه بهرپرسێکی باڵا و دوو چهکدار گیانیان لهدهستدا.
-
سەرۆکی یەکێتی: لەژێر فشار و هەڕەشە و درۆندا گفتوگۆ ناکەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی یەکێتی ڕایگەیاند، ئێمە دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەموو لایەک ئاسایی بێت و ئامادەین بۆ گفتوگۆ، بەڵام لەژێر فشار و هەڕەشە و درۆندا گفتوگۆ ناکەین.
-
هەسەدە:
هیچ پێوەندییەکمان بە هێرشەکەی سەر ئەنقەرەوە نییە
بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات سەبارەت بە تۆمەتەکانی ئەم دواییەی تورکیا لە دژی ئەوان کە گوایا پێوەندییان بە هێرشەکەی ئەنقەرەوە بووە، راگەێنراوێکیان بڵاو کردەوە.
-
وەڵامی مەزڵووم کۆبانی بۆ هاکان فیدان:
ئەنجامدەرانی هێرشەکەی ئەنقەرە بە ناوچەکانی ئێمەدا تێنەپەڕیون
بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە کە لەلایەن بەرپرسانی تورکیاوە لە دژی ئەوان خراونەتەڕوو، کەوا پەیوەندیدارن بە تەقینەوەکەی ئەم دواییەی ئەنقەرەوە.
-
هاکان فیدان:
تەواوی دامەزراوەکانی پەکەکە لە عێراق و سووریا ئامانجی ڕەوای هێزەکانی ئێمەن
بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند لەمەودوا گشت دامەزراوەكانی سەر بە پەكەكە و یەپەگە لە عێراق و سووریا ئامانجی ڕەوای هێزە ئەمنییەكانمانن".
-
تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی لەدژی پەکەکە ڕاگەیاند
بەشی تورکیا- لەسەرانسەری تورکیا بە بەشداری ۱۳ هەزار و ۴۴۰ کارمەندی ئەمنی، ۴۶۶ ئۆپراسیۆن لەدژی پەکەکە دەستی پێ کرد.
-
سەرۆک کۆمارى عێراق:
پێشێلکارییەکانی تورکیا لەناو خاکی عێراق دەبێتە هۆی کوشتنی خەڵکی مەدەنی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق سەبارەت بە پێشێلکاریەکانی تورکیا بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ کەناڵی ئەل عەرەبیە ڕایگەیاند بوونى بارەگاى تورکیا لە خاکى عێراق قبووڵکراو نییە.
-
وەزیری ناوخۆی تورکیا:
لە تورکیا ۲۰ ئەندامی HDP بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ PKK دەستگیر کران
بەشی تورکیا- وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە هەڵمەتێکی بەرفراواندا ۲۰ کەسیان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستگیرکردووە.
-
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ناسنامەی یەکێک لە هێرشبەرەکانی دوێنێی ئەنقەرەی ئاشکرا کرد
بەشی تورکیا- وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، یەکێک لەو دوو کەسەی هێرشیان کردە سەر وەزارەتی نێوخۆی ئەو وڵاتە ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان بووە.
-
وەزارەتی بەرگریی تورکیا:
هێرش بۆسەر پێگەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق وەڵامی هێرشەکەی سەر ئەنقەرە بوو
بەشی تورکیا- بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا هێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتە بۆردوومانی ۲۰ پێگەی پەکەکە-ی لە هەرێمی کوردستان کردووە.
-
حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەلاماری سەر باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا سەرکۆنە دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەنقەرە دەکات.
-
پەکەکە هێرشە خۆکوژییەکەی سەر باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیای لە ئەستۆ گرت
بەشی تورکیا- پەکەکە بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوە خۆکوژییـەکەی بەردەم وەزارەتی نێوخۆی تورکیا رادەگەیێنێت.
-
چالاکییەکانی میت مەترسیی بۆ سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان دروست کردووە
ئهندامێکی سهرکردایهتیی یەکێتی رایگەیاند، چالاکی دەزگای هەواڵگیری تورکیا (میت) لەناو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان لە زیادبووندایە، ئەوەش مەترسی بۆ سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان دروست کردوە.
-
فڕۆکەکانی تورکیا پەلاماری بناری قەندیلیان دایەوە
بەشی تورکیا- فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا دووجار بۆردوومانی گوندی بۆکریسکانی لە بناری قەندیل کرد و ئەو هێرشە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
-
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت بڵاو کردەوە
بەشی تورکیا- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی هێرشەكەی عەربەتەوە راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و هۆكاری بۆردوومانەكە ئاشكرا دەكات و دەڵێت بە وردی چاودێریی جموجۆڵەکانی پەکەکە دەکەین.
-
قائیمقامی قەزای ماوەت:
فڕۆکهیهکی بێفڕۆکهوان سنووری قهزای ماوهتی بۆردوومان کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکهیهکی بێفڕۆکهوان ناوچهیهکی سنوری قهزای ماوهتی بۆردومان کرد و بهپێی زانیاریه سهرهتاییهکانیش، هیچ زیانێکی گیانی نهبوه.
-
ئەندامی پێشووی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق تایبەت بۆ کوردپرێس:
عێراق پێویستی بە هەناردە کردنی نەوت لە ڕێگای تورکیاوە نییە و دەتوانێت نەوتی هەرێم بە غازی ئێران بگۆڕێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- غالب محەمەد لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ڕایگەیاند عێراق پێویستی بەوە نییە نەوت هەناردە بکات و ئەتوانێت هەر ئەم نەوتەی هەرێمی کوردستان لەناوخۆدا سەرفی بکات یان لەبەرامبەر غادا بیدات بە ئێران.
-
دژهتیرۆری پارتی:
فڕۆکهی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەیان له پێنجوێن کرده ئامانج
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژهتیرۆری کوردستان رایگهیاند فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی له پێنجوێن کرده ئامانج و بەهۆیەوە 3 چەکدار کوژران.
-
میت کوژرانی بەرپرسێکی باڵای PKKی لە باکووری عێراق ڕاگەیاند
بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا کوژرانی بەرپرسی نامەبەریی پەکەکەی لە عێراق-سووریا، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی گارا ڕاگەیاند.
-
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی KCK:
سیاسەتەکانی پارتی بەم شێوەیە بەردەوام بێت، PKK ڕووبەڕووی دەبێتەوە
بەشی تورکیا- ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕایگەیاند: ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوام بێت لە سیاسەتەکانی ئێستای، ئەوا PKK ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
-
کونسۆڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر سەرکۆنەی کوشتنی خەڵکی سڤیل لە هەرێمی کوردستان دەکات
بەشی جیهان- لە کاتێکدا هێرشەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان بەردەوامن، ئەمریکا دەڵێت هەرچەندە ئاگای لە وردەکاری هێرشەکان نییە بەڵام سەرکۆنەی زیانی گیانی خەڵکی سڤیل لە ئەنجامی هێرشەکان دەکات.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:
تورکیا لەو ئۆپەراسیۆنانەدا کە لە دەرەوەی سنوور دەیکات هاوئاهەنگی لەگەڵ هەرێم و بەغدا بکات
بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند داوایان لە تورکیا کردووە لەو ئۆپەراسیۆنانەدا کە لە دەرەوەی سنووری وڵاتەکەدا دەیکات، هاوئاهەنگی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان بکات.
-
وەزیری بەرگریی تورکیا:
زۆری نەماوە PKK لە باکووری عێراق لەناوبەرین
بەشی تورکیا- یاشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا ئیدیعا دەکات وڵاتەکەی نزیک بۆتەوە لە لەناوبردنی بەتەواوێتیی پەکەکە لە باکووری عێراق.
-
رێکخراوێکی ئەمریکی:
تورکیا ۶۴ بارەگا و بنکەی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان هەیە
بەشی جیهان- رێکخراوی (CPT)ـی ئەمریکی رایگەیاند: "ئەمساڵ تورکیا ۸۲ شوێنی لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە و بەگشتی ۶۴ بنکەی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان هەیە.
-
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی باس لە هێرشەکانی تورکیا دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهندامی سهركردایهتی یهكێتی لهسهر هێرشه درۆنیهكانی توركیا ڕهخنه له حكوومهتی ههرێم و بهغدا دهگرێت.
-
پارێزگاری سلێمانی:
دەبێت حکوومەتی هەرێم و عێراق لەسەر هێرشەکانی تورکیا بێنە سەر هێڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری سلێمانی، ڕایگەیاند سەڕەڕای بەردەوامیی هەوڵەکانی بەرپرسانی سڵیمانی بۆ وەستاندنی هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر شار و شارۆچکە و شوێنە گشتیەکانی ئەو پارێزگایە، بەڵام بەرپرسانی تورکیا تا ئێستا وەڵامیان نادەنەوە.
-
لە ۲۰۱۹وە تورکیا ۱۵ جار هێرشی کردۆتە سەر هەرێمی کوردستان
بەشی تورکیا- دەنگی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای دەکات لە ساڵی ۲۰۱۹وە بەلایەنی کەم تورکیا ۱۵ جار هێرشی کردۆتە سەر شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان