پێشێلکارییەکانی تورکیا لەناو خاکی عێراق دەبێتە هۆی کوشتنی خەڵکی مەدەنی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق سەبارەت بە پێشێلکاریەکانی تورکیا  بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ کەناڵی ئەل عەرەبیە ڕایگەیاند بوونى بارەگاى تورکیا لە خاکى عێراق قبووڵکراو نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک کۆماری عێراق لە سەرەتاى قسەکانیدا وتوویەتى، هەموو پێشێلکاریی و داگیرکارییەکی تورکیا بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان، کە خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج، ڕەت دەکەینەوە، پێویستە تورکیا بارودۆخی عێراق لە بەرچاو بگرێت، چوونکە پێشێلکارییەکانی دەبێتە هۆی کوشتنی خەڵکی مەدەنی.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشەکانی تورکیا بە بەردەوامی لە هەرێمی کوردستان هەیە، هەروەها تورکیا بنکەی سەربازی لەناو خاکی عێراق هەیە، ئەمەش جێگەی قبووڵ نییە و هەوڵ دەدەین لەگەڵ تورکیا بگەینە ڕێککەوتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

سەرۆک کۆمارى عێراق باسى لەوەش کرد، ئیدانەی ئەو هەموو هێرشانە دەکەین، تورکیا ڕۆژانە دەیکاتە سەر سنوورەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک .

News Code 222239

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha