لە تورکیا ۲۰ ئەندامی HDP بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ PKK دەستگیر  کران

بەشی تورکیا- وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە هەڵمەتێکی بەرفراواندا ۲۰ کەسیان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستگیرکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا گوتی، تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هەڵمەتێکی بەرفراوانیان لە ۲۶ شوێن لە هەردوو پارێزگای ئیستەنبووڵ و کرکلارئێلی ئەنجام دا.

عەلی یەرلیکایا دەڵێت، ئۆپەراسیۆنەکە بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە بووە کە ئەو بە "تیرۆریستی جوداخواز" ناویهێنان؛ هەروەها بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە بووە، کە هاوکارییان دەکەن بە حەشاردانیان و ماڵەکانیان کردووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆیان.

وەزیری ناوخۆی تورکیا باس لەوەش دەکات، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ۲۰ کەس دەستگیرکران کە گوتەبێژی رێکخستنەکانی ئیستەنبووڵ و هاوسەرۆکی یەکێک لە شارۆچکەکانی هەدەپە لەو پارێزگایەدا لەنێو دەستگیرکراوەکاندان.

News Code 222238

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha