بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەتا سەراوی، له نووسینێكدا لهبارهی هێرشهكانی توركیاوه، نووسیویهتی: تورکیا ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە قووڵایی خاکی هەرێم لە کەلار و پێنجوێن و شارباژێرەوە تا شنگال، دەکەنە ئامانج و سڵ لە هیچ هەنگاوێک ناکەن.
ناوبراو زیاتر دهڵێت باشترین ڕێگاش جگە لە بەیاننامە و خۆپیشاندان و مقاتەعەکردنی تورکیا بۆسەفەر و نەکڕینی کاڵایان و زۆر شێوازی تری نیشاندانی توڕەیی و قبووڵ نەکردنی ئەم کارە مەترسی دارە، دۆزینەوە، ڕسواکردنی سیخوڕەکانی میت، مەخابن کە خەڵکانی خۆفرۆشن و ناساندن یان و تەسلیمی دادگاکردنیان.
سەراوی دهشڵێت: "بەندە بەئەرکی هەمووانی دەزانم ئەو خۆفرۆشانەی کە جی پی ئێس، دەلکێنن بە ئۆتۆمبیلی ئەو تێکۆشەرانەوە، دەستنیشانیان دەکەن بۆ درۆنەکان، موستەهەقی سزای شۆڕشگێڕانەن و تاببنە عیبرەت بۆ هەموو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و هیچ کەسی تر بیر لە سیخوڕی کردن بۆ دوژمنانی گەلەکەمان نەکاتەوە، وێڕایی ڕسواکردن و بەتوندی بەگژاچوونەوەی ڕژێمی مرۆڤکوژی تورکیا.
Your Comment