تەواوی دامەزراوەکانی پەکەکە لە عێراق و سووریا ئامانجی ڕەوای هێزەکانی ئێمەن

بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند  لەمەودوا گشت دامەزراوەكانی سەر بە  پەكەكە‌ و یەپەگە لە عێراق و سووریا ئامانجی ڕەوای هێزە ئەمنییەكانمانن".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی كۆماری توركی قوبرسی باكوور لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسی هاوبەشدا  ڕایگەیاند: '' لە ئەنجامی بەدواداچوونی هێزە ئەمنییەكانمان دەركەوت كە هەردوو هێرشبەرەكە لە سووریا هاتوون و لە سووریا مەشقیان كردووە".

ناوبراوگوتیشی: ''لەمەودوا گشت دامەزراوەكانی ژێرخان وسەرخان و دامەزراوەكانی وزەی سەربە پەكەكە و یەپەگە لە عێراق و سووریا ئامانجی هێزە ئەمنییەكانمان، سوپا و ئەندامانی دەزگای هەواڵگرییمانن. ئامۆژگاری لایەنەكانی سێیەم دەكەین خۆیان بە دوور بگرن لە دامەزراوە و كەسەكانی پەكەكە و یەپەگە".

وەزیری دەرەوەی توركیا، جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە وەڵامی سوپای وڵاتەكەی بۆ كردەكەی ئەنقەرە ''زۆر ڕوون و ئاشكرا دەبێت''.

News Code 222250

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha