بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی كۆماری توركی قوبرسی باكوور لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسی هاوبەشدا ڕایگەیاند: '' لە ئەنجامی بەدواداچوونی هێزە ئەمنییەكانمان دەركەوت كە هەردوو هێرشبەرەكە لە سووریا هاتوون و لە سووریا مەشقیان كردووە".
ناوبراوگوتیشی: ''لەمەودوا گشت دامەزراوەكانی ژێرخان وسەرخان و دامەزراوەكانی وزەی سەربە پەكەكە و یەپەگە لە عێراق و سووریا ئامانجی هێزە ئەمنییەكانمان، سوپا و ئەندامانی دەزگای هەواڵگرییمانن. ئامۆژگاری لایەنەكانی سێیەم دەكەین خۆیان بە دوور بگرن لە دامەزراوە و كەسەكانی پەكەكە و یەپەگە".
وەزیری دەرەوەی توركیا، جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە وەڵامی سوپای وڵاتەكەی بۆ كردەكەی ئەنقەرە ''زۆر ڕوون و ئاشكرا دەبێت''.
Your Comment