بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوەکەدا بڵاوی دەکاتەوە: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی نزیک بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەمنییەتی ئەنقەرە دەکات."
پپێشەوا هەورامانی ئەوەشی خستووەتەڕوو کە: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دژی هەر کارێکی تیرۆریستی و توندڕەویی دووپات دەکاتەوەو داوای بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێودەوڵەتی دەکات بۆ ڕێگری لە تیرۆر و بیری تیرۆریستی لە جیهاندا و ڕێگری لە چالاکییەکانیان."
Your Comment