وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ناسنامەی یەکێک لە هێرشبەرەکانی دوێنێی ئەنقەرەی ئاشکرا کرد

بەشی تورکیا- وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، یەکێک لەو دوو کەسەی هێرشیان کردە سەر وەزارەتی نێوخۆی ئەو وڵاتە ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، یەکێک لەو دوو کەسەی هێرشیان کردە سەر وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان بووە ژمارەیەک زۆر لە چەک و تەقەمەنیش لە ئۆتۆمبێلی هێرشبەرەکاندا دەستی بەسەردا گیردراوە.

ئەو راگەیێندراوەی وەزارەتی نێوخۆی تورکیا لەکاتێکدایە کە ئێوارەی هەمان رۆژ پەکەکە لەڕێی میدیای نزیک لە خۆیەوە هێرشەکەی بەردەم وەزارەتی نێوخۆی تورکیای لە ئەستۆ گرت.

News Code 222236

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha