پەکەکە هێرشە خۆکوژییەکەی سەر باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیای لە ئەستۆ گرت

بەشی تورکیا- پەکەکە بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوە خۆکوژییـەکەی بەردەم وەزارەتی نێوخۆی تورکیا رادەگەیێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد: "هێرشەکەی بەردەم وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لەلایەن "تیمی کەتیبەی فیدایی نەمران مانەوە" کراوە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "هێرشەکە وەکوو ئەوەی پلانی بۆ داڕێژرابوو، بەڕێوەچوو، ئاکەپە و مەهەپە زەرەر و زیانەکانی خۆیان لە ڕای گشتی دەشارنەوە، کەتیبەی فیدایی نەمران دەیانتوانی بە گۆڕانکارییەکی بچووک لە کاتی چالاکییەکە ئەنجامی جیاوازتر بپێکین، بەڵام بە مەبەست ویستیان بەوجۆرە چالاکییەکە بکەن و پەیامێک بەو دامەزراوەیە بدەن".

لە راگەیێندراوەکەدا هەپەگە ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئەم چالاکییە بەرپەرچدانەوەی تاڵانکاری و کۆمەڵکوژیی فاشیزمانەیە لە رۆژئاوای کوردستان، هاوکات وەڵامێکە بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی گەریلا، ئەم چالاکییە بەتایبەتی لە رۆژی کرانەوەی پەرلەمان لەلایەن رۆژهات زیلان و ئەرداڵ شاهین ئەنجام دراوە".

شایانی باسە کاتژمێر ۰۹:۳۰ خولەکی بەیانیی رۆژی یەکشەممە، ۰۱-۱۰-۲۰۲۳، لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لە نزیک وەزارەتی نێوخۆی ئەو وڵاتە تەقینەوەیەک روویدا، لەبارەی ڕووداوەکەوە، عەلی یەریلکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند "دوو کەس بە ئۆتۆمبێلێکەوە هێرشەکەیان کردووە و یەکێکیان خۆی تەقاندووەتەوە، ئەوەی دیکەش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە. لە ئەنجامی ئەو هێرشەشدا دوو پۆلیس بە سووکی بریندار بوون".

News Code 222229

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha