-
بڕیاردەی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق:
لایەنی کوردستانی هەبوو پێی خۆش نەبوو ۱۵ هەزار مامۆستا و وانەبێژی کەرکووک مووچەکەیان لە هەرێمەوە بخرێتە عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیاردەی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ماددەی تایبەت بە پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بوودجەدا، دەنگی هێنا، بەڵام سەرۆکی پەرلەمان زانی سەرۆکی فراکسیۆنە سەرەکییەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ناڕازین، وتی، دەنگی نەهێناوە.
-
دادگای دەستوری تورکیا داوای بلۆک کردنی هەژماری خەزێنەداریی HDP دەکات
بەشی تورکیا- دادگای دەستوری تورکیا ڕایدەگەیەنێت بەهۆی بەشداری نەکردنی لە هەڵبژاردنەکاندا هەدەپە دەبێت یارمەتییەکانی خەزێنە بگەڕێنێتەوە.
-
نێچیرڤان بارزانی دهربارهی پەسەندکردنی بودجەی عێراق:
ئهوهى ڕوويدا لهگهڵ بنهماكانى ڕێككهوتنى سياسيى هاوپهيمانيى بهڕێوهبردنى دهوڵهتدا نايهتهوه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان پهیامێكی دهربارهی پەسەند کردنی بودجەی عێراق بڵاو كردهوه.
-
پهرلهمانتاری فراکسیۆنی یهکێتی له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق:
پارتی رێککهوتنی ژێر به ژێری کردبوو بۆ ئهوهی دهنگ به پاشهکهوتی مووچه نهدهن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پهرلهمانتاری فراکسیۆنی یهکێتی له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق دهڵێت، پارتی رێککهوتنی ژێر به ژێری کردبوو بۆ ئهوهی دهنگ به گهڕاندنهوهی پاشهکهوتی مووچه نهدهن، ئهوهش خیانهتێک بوو له خهڵکی ههرێمی کوردستان کرا.
-
فراکسیۆنی یەکێتی داوا دەکات پێداچوونەوە بە ڤیدیۆی ساتی دەنگدان بە بڕگەی پاشەکەوتی مووچەدا بکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق گومان لە ژماردنی دەنگی پەرلەمانتاران بە بڕگەی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکات و داوا دەکات پێداچوونەوە بکرێت بە ڤیدیۆی ساتی دەنگدانەکە.
-
لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا بۆ سێیەم جار وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانی ڕیازی کرد
بەشی سووریا- فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سووریا و شاندی یاوەری، بۆ بەشداری کردن لە دووەمین کۆبوونەوەی وەزاری وەڵاتانی عەرەبی سەردانی سعوودیی کرد.
-
تورکیا دەستگیر کردنی قازی مووسڵی داعشی لە ئیستەنبووڵ ڕاگەیاند
بەشی تورکیا- سەرۆکایەتی داواکاری کۆماریی لە تورکیا دەستگیر کردنی قازی مووسڵی داعشی لە ئیستەنبووڵ ڕاگەیاند.
-
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی:
ئەو بڕگەیە لە ماددەی ۱۴ لە پڕۆژە یاسایی بوودجەی گشتی عێراق زیاد کراوە دژی قەوارەی ھەرێمی کوردستانە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئێمە دژی ئەوەین راستەوخۆ پارە بۆ پارێزگاکان رەوانە بکرێت و بڕگەی مامەڵەی ڕاستەوخۆی پارێزگاکان بە دژی قەوارەی هەرێم ناو دەبات.
-
مەکتەبی سیاسیی پارتی:
هەوڵی زۆرمان دا شایستە داراییەکان بۆ حکوومەتی هەرێم دابین بکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مهکتهبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان ڕایگهیاند، ههوڵێکى زۆریان داوه بۆئهوهى رێگه لهو پیلانه بگرن بۆ بچووکردنهوهى قهوارهى ههرێم دانراوه.
-
پارتی و یەکێتی و یەکگرتوو و کۆمەڵ داوا دەکەن کە پاشەکەوتی مووچە حکوومەتی عێراق بیداتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی و یەکگرتوو کۆمەڵ نووسراوێكیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کردووە و پەرلەمانتاری ئەو سێ فراکسیۆنە واژۆیان لەسەر کردووە و تێیدا داوایان کردووە پاشکەوتی مووچەی هەرێم لە بوودجەی عێراق بدرێتەوە نەک لە پشکی هەرێم.
-
سەرۆکی تیمی دانوستاندنکاری یەکێتی:
دوای پەسەندکردنی مادەی ۱۴ هەرێمی کوردستان لەت نابێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی تیمی دانوستاندنکاری یەکێتی لە بەغدا دەڵێت، زۆرینەی بڕگەکانی مادەی ۱۳ و ۱۴ لە پڕۆژەیاسای بودجە بە رێککەوتن کراوە لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق؛ تەنیا یەک بڕگە نەبێت کە دەنگی لەسەر درا لە پەرلەمان.
-
هێرشی توندی ڕاوێژکارێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ سەر پارتی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکارێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە "ناڕاستەوخۆ" هێرش دەکاتە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان.
-
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان:
قوباد تاڵەبانی داهێنەری پاشەکەوتی مووچە بووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو کەسەی کە داهێنەری بیرۆکە و بڕیاری پاشەکەوتی مووچە بووە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانە.
-
ئەندامی پەرلەمانی عێراق:
یەکێتی له ۱۶ی ئۆکۆتبهر بە هێزی سەربازی و ئێستاش به یاسا دەیەوێت هەرێمی کوردستان بەش بەش بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهندامێکی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق له فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەکێتی له ۱۶ی ئۆکۆتبهر بە هێزی سەربازی و ئێستاش به یاسا دەیەوێت هەرێمی کوردستان بەش بەش بکات.
-
پاش ۷ ساڵ پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا لە هەولێر کۆنگرەی بەست
بەشی سووریا- پەدەکەسە لە هەولێر دوازدەهەمین کۆنگرەی خۆی بەست و کۆنگرەکەش دوو رۆژ تا سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
-
بڕگە مادەی ١٣ـی تایبەت بە هەژماری ١٨ ساڵی نێوان حکوومەتی هەرێم و بەغدا پەسەند کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکێک لەو بڕگە مادانەی لە پرۆژە یاسای بودجە لەماوەی رابردوودا زۆرترین کاردانەوە و خوێندنەوەی لەسەرکرا، بریتی بوو لە بڕگە مادەی ١٣ و ١٤ ، کەمێک پێش ئێستا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق مادەی ١٣ی پەسەندکرد کە تایبەتە بە پاکتاوی ژمێریاری ساڵەکانی ٢٠٠٤ تا ٢٠٢٢ پێویستە حکوومەتی هەرێم سەرجەم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی بکات.
-
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەزووترین کات، ڕێککەوتن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئەلینا رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.
-
مەریوان دزەیی:
بەغدا و هەولێر لەسەر پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بوودجە ڕێکدەکەون
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق پێیوایە لە لەنێوان هەرێم و عێراقدا لەبارەی پەسەند کردنی پڕۆژەیاسای بوودجە رێککەوتن دەکرێت.
-
هەرێمی کوردستان داوا لە سوودانی دەکات مووچەی مانگی ۵ی فەرمانبەران بنێرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- داوا لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکرێت، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ۵ بنێرێت.
-
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق:
پارتی لەبەرامبەر گۆڕانكاری لە ڕەشنووسی بوودجەدا پێشنیاری بەرتیلی بۆ كردووین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت پارتی پێشنیاری پێدانی شوقە و خانوو بە ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەدات، لەبەرامبەر كشاندنەوەی پێشنیازەكانیان لە ڕەشنووسی بوودجە.
-
لایەنەکانی «هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت» رێككهوتوون پڕۆژە یاسای بودجە پەسەند بکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە بەغدا، سەبارەت بە هەردوو ماددەی 13 و 14ی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق کە تایبەتە بە پشکی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات.
-
وهزیرێکى پارتى:
سهردهمى سهدام دۆخی عێراق لە ئێستا باشتر بوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەنگین ڕێکانی له دیدارێکى تهلهفزیۆنیدا ئاماژهى بهوهدا، سەردەمی سەدام حسێن لە ئێستا باشتر بوو، بههۆى ئهوهى، ئهوکاته ململانێکان تەنها سیاسی بوون و وهک ئێستا نهبووبووه ململانێى گشتى کۆمهڵگه.
-
مەسروور بارزانی وەزیری نوێی دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
بەشی تورکیا- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا قسەی کرد و رایگەیاند، چاوی لەوەیە کاری زیاتر لەگەڵ هاکان فیدان بکات.
-
ئەدهەم بارزانی:
دەسەڵاتدارانی هەولێر ڕێگری دەکەن لە گەڕانەوەم بۆ ناو خاک و وڵاتم
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەدهەم بارزانی رایگەیاند "ئەمڕۆ ساڵێ تێدەپەڕێت بەسەر بڕیاری ناڕەوای دەسەڵاتدارانی هەولێر و دهۆک کە پاش دەرچوونم لە کوردستان لە بەرواری ٥ی٦ی٢٠٢٢، و ڕێگریکردنیان لە گەڕانەوەم بۆ ناو خاک و وڵات و میلەت و خزم و کەسوکار و ماڵ و منداڵم".
-
قوباد تاڵەبانی:
قۆڵبادانی حیزبی داهاتووی هەرێمی کوردستانی خستووەتە مەترسییەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆک وەزیرانی ههرێم، رایگهیاند: قۆڵبادانی حیزبی و شەخسی ناوماڵی کورد زیاتر پەرت دەکات و داهاتووی هەرێمی کوردستانی خستووەتە مەترسییەوە.
-
بهرپرسی پێشووی پاراستنی پارتی:
دڵسۆزان دەتوانن ڕێگە لە سیاسەتی چەوت و هەڵەکانی حوکمڕانی بگرن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بهرپرسی پێشووی پاراستنی پارتی، ڕهخنه له دۆخی حكومڕانی و یاسا له ههرێم دهگرێت و دهڵێت نیشتمانپەروەر و دڵسۆزان دەتوانن پێکەوە و بە ئازایانە ڕێگە لە سیاسەتی چەوت و هەڵەکانی حوکمڕانی بگرن.
-
باڵیۆزخانەی ئێران لە سعوودیە کرایەوە
بەشی ئێران- کەناڵی سعوودی ئەلعەرەبی لە هەواڵێکی بە پەلەدا ئاشکرای کرد باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سعوودیە کراوەتەوە.
-
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی:
دادگاى ههولێر سیاسیه و بهم جۆره بڕیارهش دهسهڵاتى دادوهری سووک دەبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت دادگاى ههولێر سیاسیه و بهم جۆره بڕیارهش دهسهڵاتى دادوهریی هەرێمی کوردستان سووک دەبێت.
-
لەم مانگەدا کۆبوونەوەی چوارقۆڵی سەبارەت بە سووریا لە ئەستانە بەڕێوە دەچێت
بەشی سووریا- کۆبوونەوەی چوارقۆڵی سەبارەت بە سووریا لەم مانگەدا، لەسەر ئاستی جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی سووریا، ڕووسیا، ئێران و تورکیا، بەڕێوەدەچێت.
-
مەسعوود بارزانی و ڕافع عیساوی کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کۆ بوونەوە.