بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕگە مادەی ١٣ی پەسەند کرد کە تایبەتە بە پاکتاوی هەژماری ساڵانی ٢٠٠٤ تا ٢٠٢٢ لە نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێم و سەرجەم داهاتی بەرهەمە نەوتی و نانەوتییەکانی هەرێم لە خەزێنەی حکوومەتی فیدراڵی دابنرێت .
لە بڕگە مادەکەدا هاتووە، دەبێت حکوومەتی هەرێم پابەند بێت بە هەناردەکردنی ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە رێگەی سۆمۆ، یاخود بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی، داهاتەکەشی وەکوو داهاتی کۆتایی گەنجینەی فیدراڵی تۆمار دەکرێت.
بە برگەی دوەمی مادە یاساکە حکوومەتی هەرێم پابەند کراوە بە ناردنی داهاتە نانەوتییەکان بۆ خەزێنەی حکوومەتی فیدراڵی، لەبەرامبەردا حکوومەتی ناوەند پابەند بێت بە ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم.
لە بەشێکی تری بڕگە مادەی ١٣لە پرۆژە یاسای بودجە، حکوومەتی هەرێم پابەند دەکرێ کە قەرزەکانی بانکی بازرگانی عێراقی (TBI) بداتەوە بە قیستی مانگانە کە لای بانکە حکوومی و ئەهلییەکانەوە هەیە، بە قیستی مانگانانە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە لە م ساڵەوە بۆ ماوەی (۷) ساڵ.
Your Comment