لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا بۆ سێیەم جار وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانی ڕیازی کرد

بەشی سووریا- فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سووریا و شاندی یاوەری، بۆ بەشداری کردن لە دووەمین کۆبوونەوەی وەزاری وەڵاتانی عەرەبی سەردانی سعوودیی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەردانەکەی میقداد بۆ ڕیازی پایتەختی سعوودیە لەسەر بانگهێشتی فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە دێت کە پێنجشەممەی ڕابردوو بەڕێوەچوو.

سەردانەکەی  میقداد دوو ڕۆژی خایاند، بەو پێیەی کۆبوونەوەکە لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە ۱۱ و ۱۲ حوزەیران، لە پایتەختی سعودیە بەڕێوە چوو.

میقداد لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوودا بەشداری لە کۆبوونەوەی ئامادەکاری وەزیرانی دەرەوەی عەرەب بۆ کارەکانی لوتکەی عەرەبی کرد، کە لە ۱۹ ئایاردا بە بەشداری فەرمی سووریا، لە شاری جددە لە سعوودیە بەڕێوەچوو.

جێی باسە کە ئەم سەردانەی میقداد دەبێتە سێیەم سەردان بۆ سعوودیە لە ماوەی سێ مانگدا، بەو پێیەی مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو یەکەم سەردانی خۆی ئەنجامدا.

News Code 221645

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha