هەوڵی زۆرمان دا شایستە داراییەکان بۆ حکوومەتی هەرێم دابین بکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مه‌کته‌بى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌وڵێکى زۆریان داوه‌ بۆئه‌وه‌ى رێگه‌ له‌و پیلانه‌ بگرن بۆ بچووکردنه‌وه‌ى قه‌واره‌ى هه‌رێم دانراوه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستاندا هاتووه‌، پارتی لە ڕوانگەی هەست کردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بە ژیان و بژێوی هاووڵاتیانی کوردستان هەوڵی زۆری دا کە ماددە و بڕگەکانی یاسای بوودجەی ساڵی ۲۰۲۳ ـی عێراقی فیدراڵ بە گوێرەی ئیستحقاقاتی دەستووری و ڕێککەوتنی ئیدارەی دەوڵەت بۆ پێکهێنانی کابینە و ڕێککەوتنی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ بێت و شایستە داراییەکان بۆ حکوومەتی هەرێم دابین بکرێت.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، لەلایەکی دیکەوە زۆر بەجدی هەوڵیدا ئەو پیلانەی کە بەشێوەیەکی ڕێکخراو لە ئارادا بوون بۆ دەستوەردان لە سەروەری هەرێم و بچووککردنەوە و لێکترازانی قەوارەی هەرێم و کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی کە لە دەستووردا جێگیرکراون، پووچەڵبکاتەوە.

پارتى له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌یدا ده‌ڵێت، سەرەڕای ئەوەی تەواوی تموحاتی ئێمە لە بوودجەدا نەهاتووە چونکە دەبوو ئەو دەقەی بوودجە کە لە ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ بڕیاری لێدرابوو دەست کاری نەکرابوایە، بەڵام لەپێناو دەستکردنەوەی حکومەت بۆ بابەتی مووچە و بەردەوامی وەبەرهێنان و، بەردەوام نەبوونی کێشەکان بڕیارماندا رەئی بە پەسەندکردنی بوودجە بدرێت.

له ‌کۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا پارتى سوپاسى فراکسیۆن و کوتله‌ى وزاه‌ى له‌حکومه‌تى عێراق ده‌کات و تێیدا هاتوه‌، لێرەدا جێی خۆیەتی سوپاسی هەڤاڵانی فراکسیۆنی پارتیمان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و کوتلەی وەزاری پارتیمان لە حکومەتی فیدراڵ بکەین کە بەوپەڕی دڵسۆزی و ماندوونەناسانە ڕۆڵی خۆیان بینیوە و، داوای سەرکەوتنیان بۆ دەکەین.

شه‌وى ڕابردوو بڕگه‌یه‌ک له ‌بوودجه‌ى عێراق له‌سه‌ر داواى یه‌کێتى زیاد کرا و پارتى دیموکراتى کوردستان پێى وایه‌ ئه‌م بڕگه‌یه‌ کاریگه‌رى بۆسه‌ر قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستان هه‌یه‌ و ئه‌و بڕگه‌یه‌ى یه‌کێتى زیادى کرد تایبه‌ته‌ به‌ ته‌مویل کردنى ئه‌و پارێزگایه‌ى هه‌رێم له‌ به‌غداوه‌ که‌ پێى وایه‌ حکوومه‌تى هه‌رێم نادادپه‌روه‌ره‌ له‌ پێدانى ماف و شایسته‌کانى.

News Code 221639

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha