بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بۆ ماڵپەری فەرمی حزبەکەی وتووە: لە پڕۆژە یاسایی بوودجەی گشتی عێراق بڕگەیەک لە ماددەی ۱۴ زیادکراوە لەبارەی ئەوەی بەشێوەی راستەوخۆ پارە بۆ پارێزگاکان ڕەوانە بکرێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەشڵێت: ئەمە دژی قەوارەی ھەرێمی کوردستانە و پارتی دیموکراتی کوردستان بەھەموو شێوەیەک دژی ئەو بڕگەیە.
ھۆکاری دژایەتی کردنی ئەوان بۆ ئەو بڕگەیە بۆئەوە دەگەڕێنێتوە، کە دژی ھەرێمی کوردستان و قەوارەی ھەرێمی کوردستان و پێچەوانەی دەستووری عێراقە.
شەوی رابردوو پەرلەمانی عێراق مادەی ۱۴ی پرۆژە یاسای بوودجەی پەسەند کرد، کە یەکێک لە بڕگەیانی تایبەتە بەوەی، ئەگەر پارێزگایەک هەستی کرد نادادی بەرامبەر دەکرێت ئەوا ڕاستەوخۆ لەلایەن بەغداوە بودجەی بۆ دەنێردرێت.
Your Comment