بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئانادۆڵۆی تورکیا بڵاوی کردەوە: لە نێو ئەو حەوت تۆمەتبارەی کە لە ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ئیستەنبووڵ دەستگیرکرا بوون، چواریان دەستبەسەرکران کە جەلال ئیسماعیل ئەحمەد "قازی رێکخراوەکە لە پارێزگای نەینەوا" یەکێکە لەوانە.
لەو لێکۆڵینەوەی لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری کۆماریی ئیستەنبووڵەوە دەستی پێ کردووە، لە چوارچێوەی چوار دۆسیەی لێکۆڵینەوەی جیاوازدا، حەوت تۆمەتبار دەستگیرکران کە دیاریکرابوو پەیوەندییان بە رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە هەیە.
ئەو تۆمەتبارانە دوای تەواوبوونی رێککارەکانیان لە بنکەی پۆلیس، رەوانەی دادگا کران.
چوار تۆمەتبار کە لە جەلال ئیسماعیل ئەحمەد یەکێک بوو لەوانە، دوای وەرگرتنی گوتە لێیان لە داواکاریی گشتی گواسترانەوە بۆ دادگای تاوانەکان و لەوی بە بڕیاری دادگا دەستبەسەر کران.
Your Comment