بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وتەبێژی فراکسیۆنی یەکیتی لە پەرلەمانی عێراق، پەیامێکی لەبارەی پەسەندکردنی بوودجەی عێراقەوە بڵاو کردەوە و رایگەیاند: "دابین کردنی مووچە و پشکی هەرێمی کوردستان و پرۆژەکانی بووژاندنەوەی پارێزگاکان و ئەو پلە وەزیفیانەی بەر هەرێم و ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان کەوتون، خاڵی ئەرێنین و بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەو رێککەوتنەکان کۆتایی بە قەیرانی چەند ساڵەی مووچە دێت."
جەختیشی کردۆتەوە: "گەرەنتی بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری لەدابەشکردنی داهاتی هەرێم و ئەولەویەت بۆ موچەی فەرمانبەران و خانەنیشینان، خاڵێکی گرنگەو بەپێچەوانەی پروپاگەندەی سیاسی پارتی، دەستەبەرکردنی دادپەروەری و دڵنیایی لە موچەو گوزەرانی خەڵک، هەرێمی کوردستان بەهێز دەکات، نادادپەروەری و گەندەڵی و قوڵبونەوەی کێشە ناوخۆییەکان مەترسی جددین لەسەر هەرێم."
سەبارەت بەپاشکەوتی مووچەش، وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی وتوویەتی: "ئێمە لە لیژنەی داریی چەسپانمان، بەڵام بەداخەوە بەبریاری سیاسی لابرا، دواتریش لەگەڵ پارتی و یەکگرتوو و کۆمەڵ دەقێکی ترمان پێشکەشکرد، خرایە دەنگدانەوە سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند، دەنگی پێویستی نەهێناوە، هەرچەندە ئێمە داوا دەکەین پێداچونەوە بکرێت بە ڤیدیۆی ساتی دەنگدانەکەو راستیەکان ئاشکرا بکرێن لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆرەوە، چونکە سەرباری ئەوەی هەمو پەرلەمانتارانی کورد ژمارەیەکی بەرچاو لە پەرلەمانتاری تری هاوسۆزمان دەنگیان بۆدا."
Your Comment