پارتی و یەکێتی و یەکگرتوو و کۆمەڵ داوا دەکەن کە پاشەکەوتی مووچە حکوومەتی عێراق بیداتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی و یەکگرتوو کۆمەڵ نووسراوێكیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کردووە و پەرلەمانتاری ئەو سێ فراکسیۆنە واژۆیان لەسەر کردووە و تێیدا داوایان کردووە پاشکەوتی مووچەی هەرێم لە بوودجەی عێراق بدرێتەوە نەک لە پشکی هەرێم.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی NRT لە ڕاپۆرتێکدا لەمبارەوە وتی: ئەم هەوڵەی ئەو سێ فراکسیۆنە بۆ ئەوەیە لەلایەن پەرلەمانتارانی لایەنە عێراقییەکانەوە دەنگی پێنەدرێت و لە رۆژانی داهاتوو بەرپرسیارێتییەکە لە نێوان حکوومەتی کاربەرێکەری هەرێم و حکومەتی بەغدا ونبێت.

هەروەها دەڵێت: بەگوێرەی ئەمەش، پێدەچێت پارتی نیازی ئەوەی هەبێت پاشەکەوتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەداتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێش ئەوەی پڕۆژە یاسای بودجە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندبکرێت نەوەی نوێ هەوڵەکانی دەستپێکرد بۆ ئەوەی گەڕاندنەوەی پاشکەوتی مووچە ببێتە بڕگەیەکی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق.

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە٦ی نیسان داواکاریەکی ئاراستەی حکوومەتی عێراق کرد بەگەڕاندنەوەی رێژەیەک لەپاشەکەوتی مووچە و دواتریش بەواژۆی ٦٠ پەرلەمانتار داوای کرد بڕگەیەک بۆ پرۆژە یاسای بوودجە زیاد بکرێت کەوا حکوومەتی هەرێم ناچار بکات، مانگانە بەڕێژەیەک لە١٠٪ کەمتر نەبێت مووچەی پاشەکەوتکراوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە.

پارتی و یەکێتی و یەکگرتوو و کۆمەڵ داوا دەکەن کە پاشەکەوتی مووچە حکوومەتی عێراق بیداتەوە

News Code 221634

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha