پاش ۷ ساڵ پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا لە هەولێر کۆنگرەی بەست

بەشی سووریا- پەدەکەسە لە هەولێر دوازدەهەمین کۆنگرەی خۆی بەست و کۆنگرەکەش دوو رۆژ تا سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەدەکەسە، کۆنترین پارتی سیاسی کوردییە لە کوردستانی سووریا، کە لە ساڵی ۱۹۵۷وە وەک یەکەمین پارتی کوردستانی لە کوردستانی سووریا دامەزراوە.

بە گوێرەی بەرنامەکانی پارتەکە، بڕیارە نزیکەی ۲۰۰ ئەندام کە ۴۹یان ئەندامی سەرکردایەتیی پەدەکەسەن، لە کۆنگرەکەدا بەشداربن کە سەر بە هەرێمەکانی جزیرێ، کۆبانێ و عەفرینی کوردستانی سووریا و شارەکانی دیمەشق و حەڵەبی سووریان.

هەروەها نوێنەری پەنابەرانی کوردستانی سووریا لە هەرێمی کوردستان، کوردستانی تورکیا و ئەورووپاش لە کۆنگرەکەدا بەشدار دەبن.

 

بە گوتەی لێدوانی بەرپرسێکی پارتەکە، دەبوو کۆنگرەکە دوو تا سێ ساڵ و نیو دوای کۆنگرەکەی پێشووی هەولێر، ببەسترێت، بەڵام بەهۆی داعش، ناکۆکییەکانی نێو پارتە کوردییەکان و داخستنی نووسینگەی پارتە سیاسییەکان و ناڕوونیی دۆخی جیهانەوە، دواکەوتووە.

دوایین کۆنگرەی "پەدەکەسە" لە نیسانی ۲۰۱۴ لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەستراوە.

News Code 221625

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha