-
بەهۆ ڕووداوە دڵتەزێنەکەی غەززەوە:
لە ئێران ماتەمینی گشتی ڕاگەیێندرا
بەشی ئێران- دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۶ی ڕەزبەر بەهۆی ڕووداوە دڵتەزێنەکەی غەززەوە لە سەرانسەری وڵات ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاند.
-
ڕووسیا ۳۴ منداڵی داعشی لە کامپەکانی کوردستانی سووریاوە گەڕاندەوە
بەشی سووریا- مۆسکۆ لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنە نێودەوڵەتییەکان بۆ وەرگرتنەوەی خێزانەکانی داعش ۳۴ منداڵی لە کامپەکانی باکووری سووریا گێڕایەوە.
-
سەرپەرشتیاری میحوەری شەشی پێشمەرگە:
لیوا هاوبەشەکان لەو ناوچانەی جموجووڵی داعش دەبینرێت، جێگیر دەکرێن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-سەرپەرشتیاری میحوەری شەشی پێشمەرگە دەڵێت، تاوەکوو ئێستا داعش لە سنووری قەرەچووخ ماوە و جموجووڵی بەردەوامی هەیە.
-
یەکێتیی نیشتمانی لە ۱۶ی ئۆکتۆبەردا شەڕی سێ دەوڵەتی کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی پێشوی میحوەری کەرکووکی هێزی پێشمەرگە رایگەیاند ئێمە لە ۱۶ی ئۆکتۆبەردا شەڕی سێ دەوڵەتمان کردووە.
-
نامەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی هۆکاری نەناردنی بوودجەی هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگهی محهمهد شیاع سوودانی سهرۆک وهزیرانی عێراق ڕایدهگهیهنێت، تاوهکوو ئێستا لهگهڵ لیژنهکهی حکوومهتی ههرێم نهگهیشتون به رێکهوتنی یاسایی بۆیه حکوومهتی فیدڕاڵی ههڵنهساوه به ناردنی پاره بۆ ههرێمی کوردستان.
-
بزووتنهوهی ئیسلامی داوا لە وڵاتانی زلهێز دەکات كۆتایی به كۆمهڵكوژیی غهززه بهێنن
بەشی عێراق هەرێمی کوردستان- بزووتنهوهی ئیسلامیی كوردستان نیگهرانی لهبهرامبهر ڕووداوهكانی غهززه دهردهبڕێت و لهپهیامێكیشدا رایدهگهیهنێت، پێویسته وڵاتانی زلهێز ئهوه بزانن كه هاوكاریان لهو تاوانه ترسناكه ڕق و گیانی تۆڵهسهندنهوه لهناو گهنجانی جیهانی ئیسلامیدا زیاتر دهچێنێت.
-
وەزیری فەرهەنگی ئێران داوای بەدواداچوونی خێرا بۆ ڕووداوی کوژرانی مێهرجووی و هاوسەرەکەی دەکات
بەشی فەرهەنگ- بەرەبەیانی ئەمرۆ ۲۳ی ڕەزبەر تەرمی داریوش مێهرجوویی و هاوسەرەکەی لە ڤێلا تایبەتەکەیان لە شاری کەرەجی ئیران دۆزرایەوە.
-
تورکیا بە شێوەی فەرمی ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
بەشی تورکیا- تورکیا لەسەرەتای مانگی ۹ی ئەمساڵهوه بەشێوەیەکی فەرمی بەرپرسانی حکوومەتی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە کە بۆری نەوتی نێوان هەردوو وڵات ئامادەیە بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
-
بۆ رێگریکردن لە بەهێزبوونی لیستەکەی لاهوور شێخ جەنگی؛
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دابڕاوەکانی خۆی ئاشت دەکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکێتی هەوڵەکانی بۆ ئاشتکردنەوەی سەرکردە دابڕاوەکان دەستپێکرد ئەوەش بە مەبەستی رێگریکردن لە بەهێزبوونی لیستەکەی لاهوور شێخ جەنگی.
-
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
حەق نییە جووڵەی چەکداری لە کەمپی مەخمووردا هەبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند بەردەوامیی هێرشە درۆنییەکانی تورکیا بۆ سەر کەمپی مەخموور دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی جموجۆڵی چەکداری لە ناو کەمپەکە.
-
دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان:
لە هێرشێکی تورکیا بهرپرسێکی باڵای پهکهکه و دوو چهکداری یاوهری گیانیان لهدهستدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژه تیرۆری کوردستان رایگهیاند، ئێوارهی ئهمڕۆ فڕۆکهی بێفڕۆکهوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەی کرده ئامانج و بههۆیهوه بهرپرسێکی باڵا و دوو چهکدار گیانیان لهدهستدا.
-
مەلا بەختیار:
ئەگەر لاهوور شێخ جەنگی لیست ڕابگەیەنێت دەنگەکانی یەکێتی دەبات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی ڕایگەیاند پێش بینی ناكەم یەكێتی كورسیەكانی پەرلەمانی کوردستان بهێنێتەوە.
-
ڤلادمیر پووتین:
غەززە هاوشێوەی لینین گراد گەمارۆ دراوە
بەشی جیهان- سەرۆکی ڕووسیا رایگەیاند، ئەو کارەساتانەی بە سەر فەلەستیندا دێت لە ئەنجامی سیاسەتی شکستخواردووی ئەمریکایە و ئەو گەمارۆییەی خراوەتە سەر غەززە هاوشێوەی گەمارۆی نازییەکانە بۆ سەر شاری لینین گرادی ڕووسی.
-
جۆ بایدن:
هێرشەکانی تورکیا بۆسەر باکووری سووریا زیان بە ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەگەیێنێت
بەشی جیهان- سەرۆکی ئەمریکا هێرشەکانی تورکیای بۆ سەر ناوچەکانی کوردستانی سووریا بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و هەروەها ئاسایشی ئەمریکا ناو برد.
-
تورکیا هێرشی کردە سەر کەمپی مەخموور
بەشی تورکیا- فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی كهمپی مهخمووریان دەست پێکرد و تاوهكوو ئێستاش زیانهكان نهزانراون.
-
ڕەئیسی و محەمەد بن سەلمان لەبارەی فەلەستینەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری ئێران و محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای کۆتاییهێنان بە تاوانەکانی ئیسرائیل لە دژی فەلەستین دەکەن.
-
وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم باس لە ئەگەری دواخستنی ههڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند، ڕۆڵی سهرۆكایهتی ههرێم بۆ بهڕێوهچوونی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان لە هەموو هەنگاوە یاساییەکاندا بۆ بهڕێوهچوونی ههڵبژاردن تەواوبووە و ئێستا پڕۆسهكه له كۆمسیۆنه.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوو کێشەی گەورەی بەدەم هەناردەکردنەوەی نەوت ئاشکرا دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند دوو بەربەستی گەورە هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم.
-
بهڕێوبهرهیی خۆسەر سێ رۆژ ماتەمینی بەبۆنەی کوژرانی هێزەكانی ئاسایش راگەیاند
بەشی سووریا- بهڕێوبهرهیی خۆسەریی کوردستانی سووریا سێ رۆژ ماتەمینی بۆ گیان لەدەستدانی ۲۹ ئەندامی هێزەكانی "ئاسایشی رۆژئاڤا" راگەیاند.
-
ناسر کەنعانی:
هیوادارن تەواوی بڕگەکانی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق وەک خۆی جێبەجێ بکرێن
بەشی ئێران- وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هیوادارن بەو هاوکارییە باشەی کە لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا و هەولێر هەمانە، تەواوی بڕگەکانی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق وەک خۆی جێبەجێ بکرێن.
-
سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق:
هەوڵ بۆ ئەوە ئەدەین دەروازە سنوورییەکانی هەرێم بەدەروازەکانی ناوەندەوە ببەسترێنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕێککەوتن کراوە بۆ داخستنی دەروازە سنوورییە نافەرمییەکان.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی دهكات
بەشی ئێران- وەزیری دەرەوەی ئێران پیرۆزبایی له بافڵ تاڵەبانی دهكات بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەکوو سەرۆکی یەکێتی و دهڵێت، "هیوادارم لەژێر سایەی فەزڵی خوداو بەهاوکاری کۆدەنگی ناوخۆی حیزب کە لە کۆنگرەی پێنجەمدا دەرکەوت، بینەری یەکێتی ناوخۆیی و سەرکەوتنی هەرچی زیاتری یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بین".
-
سەرلەشکر باقری:
هەوڵی دوورخستنەوەی گرووپە نەیارەکانی ئێران گونجاون بەڵام ڕێکاری زیاتری پێویستە
بەشی ئێران- سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند، ئەو رێکارانەی بۆ رێککەوتنی ئەمنی لەلایەن عێراقەوە گیراونەتە بەر گونجاون بەڵام پێویست بە رێکاری زیاتر دەکات.
-
عێراق:
ئۆپەراسیۆنی فەڵەستین دەرئەنجامی سروشتیی چەوساندنەوە سیستماتیکەکانە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی عێراق رایگهیاند، عێراق هەڵوێستی پتەوی خۆی بەرامبەر بە پرسی فەڵەستین دووپات دەکاتەوە بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانیان.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی ئیمارات کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسوڵى گشتیى ئیمارات له ههرێمى کوردستان بانگهێشتنامهیهکى شێخ محهمهد بن زاید ئال نههیانى بۆ سهردانى ئیمارات گەیاندە نێچیرڤان بارزانی.
-
ئەردۆغان بە سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان هەڵبژێردرایەوە
بەشی تورکیا- لە چوارەم کۆنگرەی نائاسایی پارتی داد و گەشەپێدان کە پارتی دەسەڵاتداری تورکیایە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان بۆ سەرۆکایەتیی پارتەکە، هەڵبژێردرایەوە.
-
کونسوڵى ئەڵمانیا لە هەرێم:
دواخستنی هەڵبژاردن ئاڵەنگاریی زیاتر لەسەر سیستمى سیاسی هەرێمى کوردستان دروست دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسوڵى ئەڵمانیا لە هەرێم رایگەیاند، هیوادارن هەرێمى کوردستان و بەغدا لەسەر کێشەکانی نێوانیان بگەنە رێککەوتن لەسەر چوارچێوەى هەڵبژاردنەکانى هەرێم.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:
هێرشەکانی تورکیا لە باکووری سووریا ژێرخانە مەدەنییەکانیش دەکەنە ئامانج
بەشی جیهان- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر كوردستانی سووریا رایگەیاند ئەو هێرشانە ژێرخانە مەدەنییەکان دەکەنە ئامانج.
-
لە کوردستان ئەو کەسانەی هاووڵاتییەکی خەڵکی یەکێک لە وڵاتانی دراوسێیان ئازار دابوو دەستبەسەر کران
بەشی کوردستان- بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند ئەو کەسانەی هاووڵاتییەکی خەڵکی "یەکێک لە وڵاتانی دراوسێیان ئازار دابوو" دەستبەسەر کران.
-
بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە ۱ ملیار دۆلار زیان بەر دامەزراوەی سوەیدیە کەوت
بەشی سووریا- فڕۆکەکانی تورکیا چەندین جار دامەزراوەی بەرهەمهێنانی کارەبای سوەیدیەیان لە گوندەواری دێرک لە کوردستانی سووریا، بۆردوومان کرد.