بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەردار عەلی ئازادی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کوردستان لە رۆژانی رابردوودا ڤیدیۆی ئازاردانی هاووڵاتییەکی خەڵکی یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەوە و دەستبەجێ هێزەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەوبارەوە کرد.
ناوبراو ئاشکراشی کرد، پۆلیس لە هەڵمەتێکدا "تۆمەتبارانی دەستگیرکرد و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆیان کردەوە و ڕادەستی لایەنی دادوەری کردن".
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای وتیشی: ئەو کەسانەی دەستگیرکراون لە کاری خۆیان پەشیمانن.
Your Comment