بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سۆران عومه‌ر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک نووسویه‌تی: "له رۆژی ۲۸‌ی (ئاب/۸)ی ۲‌۰۲۳ نووسراوێکم به‌ژماره (۶۱۷/د) ئاڕاسته‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کرد ده‌رباره‌ی جێبه‌جێ نه‌کردنی یاسای بودجه و پاره‌دار نه‌کردنی هه‌رێمی کوردستان به‌پێی ئه‌و پشکه‌ی له یاساکه‌دا بۆی دیاریکراوه".
ئاماهی به‌وه‌ش کردوه، رۆژی ۱۱ی (تشرینی یه‌که‌م/۱۰)ی ۲‌۰۲۳ نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران له‌وه‌ڵامدا رایگه‌یاندووه: "لیژنه‌ی پێکهاتووی هه‌ردوو حکوومه‌تی هه‌رێم و فیدڕاڵی نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ ته‌وافوقێکی یاسایی، بۆیه هه‌رێمی کوردسانیان پاره‌دار نه‌کردووه به‌پێی یاسای بوودجه".
سۆران عومه‌ر ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه حکوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر پشکی هه‌رێم باس له‌وه ده‌کات نه‌گه‌یشتوونه‌ته ته‌وافقی یاسایی، له‌کاتێکدا جێبه‌جێکردنی یاسای بوودجه‌ی ئه‌مساڵ ته‌نها دوو مانگی ماوه، هه‌رێم به‌و قه‌رزه‌ش که وه‌ریده‌گرێت مووچه‌ی سێ مانگی دواکه‌وتووه و تاوه‌کوو ئێستا دیار نیه چاره‌نووسی ئه‌و مووچانه به‌کوێ ده‌گات".
Your Comment