-
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لهگهڵ مهسروور بارزانی کۆ بوویەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە داڤۆس لهگهڵ مهسروور بارزانی، سهرۆکی حکوومهتی ههرێمی کوردستان کۆب ووهوه.
-
عەلی باپیر لهبارهی هێرشهکهی ههولێر پهیامێک دهداته کونسوڵی ئێران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکی کۆمهڵی دادگهری کوردستان له پهیامێکدا بۆ کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر ڕایگهیاند، نیگەرانن لەو بۆردوومانەی شەوی ڕابردووتان.
-
ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات:
تورکیا بۆ زیندووکردنەوەی داعش هێرش دەکاتە سەر کوردستانی سووریا
بەشی سووریا- ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، ئامانجی تورکیا لە هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی كوردستان، زیندووکردنەوەی رێكخراوی تیرۆریستی داعشە.
-
هێرشی مووشەکی کرایەسەر زیندانی سناعە لە حەسەکە
بەشی سووریا- زیندانی سناعه لە حەسەکە کە هەزاران دەستگیرکراوی ئەندامانی ڕێکخراوی داعشی تێدایە، کەوتە بەر هێرشی مووشەکی و هەوڵی هەڵهاتنی زیندانیانی لێکەوتەوە.
-
یەکێتی: هێرشی سەر هەولێر ناڕەوایە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، هێرشی سەر هەولێر ناڕەوایە و سەرکۆنەی بە ئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل دەکەن.
-
مەکتەبى سیاسیى پارتى بۆ حکوومەتى عێراق: وەکوو پێشوو لە ئاست هێرشەکان بێهەڵوێست مەبن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، وڵاتانی جیهان و لایەنە سیاسییەکان دەکات بەرامبەر "دەستدرێژییەکان"ـی ئێران بووەستنەوە و چیدیکە هاونیشتمانییان نەکرێنە ئامانجی مووشەک و درۆنەکان.
-
پەیامی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاریی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر ڕایگەیاند: "سەرکردایەتی سیاسیی و مەزهەبی عێراق و وڵاتانی دراوسێ ئاگاداردەکەینەوە، با بەوە تێنەکەون کە هەندێ کەس لەناوخۆی هەرێمەوە دەستیان لەگەڵدا تێکەڵ بکەن، ئەو کەمینەیە هەرگیز نوێنەرایەتی میللەتی کورد و ئیرادەکەی ناکەن".
-
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق: ماڵی پێشڕەو دزەیی بارگای مووساد نەبووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بوونی بارەگای مووساد لە شوێنی هێرشەکەی هەولێر ڕەتدەکاتەوە.
-
پەیامی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشی سوپای پاسداران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی هەولێر دەکات و دەڵێت: "بههانهی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ هێرشهکه به تهواوی بێ بنهمایە".
-
پەیامی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسداران بۆسەر هەولێر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا هۆشداری دەدات لەبارەی هێرشەکەی هەولێر و دەڵێت، ددان بەخۆداگرتنمان سنووری هەیە.
-
پەیامی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر هەولێر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر شاری هەولێر لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەکات و دەڵێت، "داوا لە حکوومەتی فیدراڵی دەکەم هەڵوێستی توندیان هەبێت بەرامبەر بەم پێشێلکاریەی دەکرێتە سەر سەروەریی عێراق و بەتایبەتی هەرێمی کوردستان."
-
دژەتیرۆری کوردستان:
لە هەولێر سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو خرانە خوارەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو کە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوون خرانە خوارەوە.
-
ساڵی ڕابردوو حەوت ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە ههرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایدهگهیهنێت كه ساڵی ڕابردوو حەوت ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە ههرێمی کوردستان.
-
بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسدارن بۆ سەر هەولێر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق ئیدانەی توندی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر دەکات، کە شەوی رابردوو بە مووشەکی بالیستی بۆردومانی شوێنەکانی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانی کرد و بووە هۆی گیان لەدەستدانی هاووڵاتیانی مەدەنی.
-
بۆردوومانەکانی تورکیا لەکارکەوتنی ۷ وێستگەی کارەبای کوردستانی سووریای لێکەوتەوە
بەشی سووریا- بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە بۆ سەریان لە ماوەی ۲۴ کاتژمێری رابردوودا، حەوت وێستگەی کارەبا لە کوردستانی سووریا لەکار کەوتوون.
-
مهسعوود بارزانی بەنهێنی لهگهڵ نوێنهرانی عهرهبی کەرکووک کۆ بووهتهوه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی بهر له یهکێتیی دانوستانی بۆ پێکهێنانی حکوومهتی خۆجێی کەرکووک دهستپێکرد و سهرۆکی پارتی لهگهڵ نوێنهرانی عهرهبی کەرکووک کۆ بووهتهوه.
-
بەیاننامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشی مووشەکی سوپای پاسداران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەولێر وەک دەڤەرێکی سەقامگیر هیچ کات سەرچاوەی هەڕەشە نەبووە بۆ سەر هیچ لایەنێک.
-
ڕاگەیێندراوی سوپای پاسداران لەبارەی بەئامانجگرتنی بنکەی سیخوڕیی مووساد لە ناوچەکە
بەشی ئێران- سوپای پاسداران لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکرای دەکات ئەو هێرشانەی ئەم شەو وەڵامێک بوو بۆ تاوانە تیرۆریستییەی کرمان و ڕاسک.
-
بەدران چیاکورد:
ڕووسیا و ئەمریکا بەرپرسیاری هێرشەکانی تورکیان بۆ سەر کوردستانی سووریا
بەشی سووریا- بەدران چیاکورد، هاوسەرۆکی لیژنەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی بەڕێوبەریی خۆسەریی، ڕاستەوخۆ ئیدارەی ئەمریکا و فیدراسیۆنی ڕووسیای لە هێرشەکانی تورکیا لە ناوچەکە بە بەرپرسیار زانی.
-
میت تیرۆر کردنی فەرماندەی YJA-Star لە ناوچەی مەتینا ڕادەگەیەنێت
بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا ڕایگەیاند: لەو ئۆپەراسیۆنەی لە ناوچەی مەتینا لە باکووری عێراق ئەنجامیدا هولیا مەرجەن فەرماندەی YJA-Star لەلایەن هێزەکانیانەوە کوژراوە.
-
بەرەی تورکمانی دەستپێشخەرییەکی شەش بڕگەیی بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک خستەڕوو.
حەسەن توران سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەستپێشخەرییەک بە ناوی "تێڕوانینی کەرکووک ۲۰۲۴ - ۲۰۲۸" ڕادەگەیەنن کە لە چەند رێرەوەێکی دانوستانی تایبەت بە پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی پارێزگای کەرکووک پێکهاتووە.
-
هەسەدە:
ئامانجی تورکیا ئەوەیە ژیان لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا بنەبڕ بکات
بەشی تورکیا- تورکیا بۆردوومانێکی فراوانی دەستپێکردووە بۆ سەر پێگە مەدەنییەکانی کوردستانی سووریا و لە هەرێمی کوردستانیش بە فراوانی هێرشی بۆ سەر چەندان شوێن دەستپێکردووە.
-
شرۆڤەکارانی پرسی کورد لێکیدەدەنەوە:
ستراتێژیی نوێی تورکیا بۆ ڕاگرتنی پارتی کرێکارانی کوردستان
بەشی جیهان- سێ شرۆڤەکاری پرسی کورد بڕوایان وایە تورکیا بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی پەکەکە دەستی کردووە بە سەرکوت کردنی کوردەکانی سووریا بەڵام ئەم ڕێگا سەربازییەش کاریگەر نییە.
-
وهزیری دارایی دهسهڵاتی تهمویلکردن له سلێمانییهوه دهباتهوه بۆ ههولێر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاوات شێخ جهناب وهزیری دارایی و ئابووری ههرێمی کوردستان تهمویلکردنی بانکه بازرگانییهکانی سنووری پارێزگای سلێمانی لهرێگهی لقی سلێمانی بانکی ناوهندیی ههرێمهوه ڕادهگرێت.
-
نێچیرڤان بارزانی:
کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت بەزووترین کات چارەسەر بکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند بڕیاری ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان کە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاری لەبارەوە درا "سەرەتایەکی باشە بۆ چارەسەری کێشەکان" لەنێوان هەولێر و بەغدا.
-
سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی دەستە حەشدی شەعبی جەختی لێدەکەنەوە:
دەبێ پاراستنی سەقامگیری و بەرژەوەندیی باڵای عێراق ئەولەویەتی هەمووان بێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، ۲۰۲۴/۱/۱۴ لە دووەم ڕۆژی سەردانیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ فالح فەییاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، كۆ بووەوە.
-
بارزانی و سوودانی پهيوهندييهکان ههولێر و بهغدا تاوتوێ دهکهن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچيرڤان بارزانى، سهرۆکى ههرێمى کوردستان له بهغدا لهگهڵ محهمهد شياع ئهلسوودانى، سهرۆک وهزيرانى عێراقى فيدراڵى کۆ بووهوه.
-
سهرۆكی ههرێم و باڵيۆزى ئهمريكا ڕهوشى سياسى عێراقیان تاوتوێ كرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، له بهردهواميى ديدار و كۆبوونههكانيدا له بهغدا، لهگهڵ ئالينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئهمريكا له عێراق كۆ بووهوه.
-
هۆکارەکانی لاوازبوونی ئابووری ناوچە کوردنشینەکانی سووریا
بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتە نوێکان، کۆڵەکە ئابوورییەکانی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا لەوان کشتوکاڵ، بەهۆی وشکەساڵی، داعش و شەڕی تورکیا لەدژی کوردەکان خەریکە لەناو دەچێت.
-
نەتەوەیەکگرتووەکان داوا دەکات بەزووترین کات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت
جێگری نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، تاوتوێی هەنگاوەکانی داهاتووی ئاسانکارییەکانمان کرد بۆ ئەوەی بەزووترین کات هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت.