بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری ڕایگه‌یاند: "ئاری شێخ سوعاد تاڵەبانی پورزامان لە هێزەکانی دژەتیرۆر، کە لەکاتی بەرقەرارکردنی ئارامی و ئاسایشی شاری سلێمانی و پاراستنی سەروماڵی خەڵکەکەمان بەدەستی ڕەشی یاسا شکێنان و لادەرەکان شەهید کرا".
هاوكات سەرمەند عەلی لە هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنی ئاسایش لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزه ئه‌منیه‌كانی سلێمانی و چه‌كدارانی سه‌ر به لاهوور شێخ جه‌نگی گیانی له‌ده‌ست دا.
لایخۆیه‌وه فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه: "ھەواڵی شەهیدبوونی پێشمەرگەی فەرماندەییمان دیار سەردار حکیم ڕادەگەیەنین، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە پێناو چەسپاندنی یاسا و ئاسایش و ئارامی هەرێمی کوردستان وەک ناوەکەی "دیار" ڕۆحی پیرۆزی کردە دیاری خاک و نیشتمان و ئاسایش و ئارامیی".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزێكی ئه‌منی له سلێمانی له هۆتێل لاله‌زار نزیک بوونه‌وه بۆ جێبه‌جێ كردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی سەرۆکی بەرەی گەل كه له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه ده‌رچووه، دوای چوار کاتژمێر له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه لاهوور شێخ جەنگی و دوو برای خۆیان ڕاده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كان، دواتریش پێكدادانه‌كان ڕاگیران.
لاهوور شێخ جەنگی بە مادەی ۵۶ـی یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتبارە، مادەی ۵۶ پەیوەستە بە کۆبوونەوەی کۆمەڵێک کەس و رێککەوتنیان لەسەر ئەنجامدانی تاوانێک یان چەند تاوانێک کە سەرچاوەکانی یەکێتی دەڵێن، هەوڵی کودەتای داوە و ویستوویەتی ئاسایشی سلێمانی تێکبدات.
Your Comment