وەزیری پێشمەرگەی هەرێم لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئەمریکا کۆ بوویەوە

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ دیک پایلویک، بەرپرسی گرووپی سەربازی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی پێشمەرگە  ڕایگەیاند، ڕۆژی ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥ لەو کۆبوونەوەیەدا: دەربارەی بەرنامەی کاری پێکەوەیی نێوانیان بۆ ساڵی ٢٠٢٦ گفتوگۆیان کرد، دۆخی ئەمنی عێراق و هەرێمی کوردستانیان پێکەوە تاوتوێ کرد.

هەروەها وەزیری پێشمەرگە وتی "هیوادارین لە ساڵی نوێدا هاوکارییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان فراوانتربکرێت".

لای خۆیەوە کۆڵۆنێل پایلویک، بە گرنگیەوە باسی لە ئامادەسازییەکان کرد بۆ ساڵی نوێ هەروەها بەرنامەی کاری پێکەوەییی دووپاتکردەوە. بەڵێنی پشتیوانی و پاڵپشتی بەردەوامی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتکردەوە.

News ID 226657

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha