بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی: "لە دڵەوە نیگەران و غەمبار بوین بە شەهیدبونی ئاری شێخ سوعاد تاڵەبانی پورزامان لە هێزەکانی دژەتیرۆر، کە لەکاتی بەرقەرارکردنی ئارامی و ئاسایشی شاری سلێمانی و پاراستنی سەروماڵی خەڵکەکەمان بەدەستی رەشی یاسا شکێنان و لادەرەکان شەهید کرا".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه: "بەدڵنییایەوە یاسا سەروەر دەبێت و خوێنی کاکە ئاری و هەڤاڵەکانی لە هێزە ئەمنیە سەربەرزەکانمان، بەفیڕۆ ناڕوات و هەمو ئەوانەی لەپشت شەهید کردن و هاندانی یاساشکێنی بون، روبەڕوی یاسا دەکرێنەوەو بە سزای خۆیان دەگەیەنرێن".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزێكی ئه‌منی له سلێمانی له هۆتێل لاله‌زار نزیكبوونه‌وه بۆ جێبه‌جێ كردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی كه له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه ده‌رچوه، دوای چوار کاتژمێر له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه لاهوور شێخ جەنگی و دوو برای خۆیان ڕاده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كان، دواتریش پێكدادانه‌كان ڕاگیران.
Your Comment