بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی، ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، زۆر دڵگران بووین بە شەهیدبوونی سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان، شەهیدان (سەرمەند عەلی، دیار سەردار حەکیم و ئاری شێخ سوعاد تاڵەبانی) کە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی چەسپاندنی یاسا و پاراستنی ئاسایشدا گیانیان بەخت کرد.
تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشكرد: "لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزیان و هەموو هەڤاڵ و هاوسەنگەرەکانیان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم و داواکارم خوای گەورە روحی ئەم شەهیدە سەربەرزانە بە بەهەشتی بەرین شاد بکات. هەروەها هیوای چاکبونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازم".
قوباد تاڵەبانی باسی لەوەش كرد: "هەموو لایەک دڵنیا دەکەنەوە كە ناهێڵین خوێنی شەهیدانی چەسپاندنی یاسا بەفیڕۆ بچێت و تاوانباران ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە".
Your Comment