بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیای نزیک له یه‌کێتی بڵاوی کرده‌وه، که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر هه‌ریه‌که له لاهوور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆکی به‌ره‌ی گه‌ل و پۆڵاد شێخ جه‌نگی و ئاسۆ شێخ جه‌نگی برای خۆیان ڕاده‌سی هێزه ئه‌منیه‌کان کرد. دوای ئه‌وه‌ی له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه هێزه ئه‌منییه‌کانی سلێمانی و چه‌کدارانی لاهوور شێخ جه‌نگی ڕووبه‌ڕووی یه‌کدی بوونه‌وه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌کان، ده‌وروبه‌ری کاتژمێر ۷:۰۰ی به‌یانی ئه‌مڕۆ دوای شه‌ڕو پێکدادانی سه‌خت پۆڵاد شێخ جه‌نگی به برینداری خۆی ڕاده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌کان کردوه، دواتریش لاهوور شێخ جه‌نگی و ئاسۆ شێخ جه‌نگی خۆیان ڕاده‌ست کردوه.
لایخۆیەوە سەرچاوەیێک له هێزه ئه‌مییه‌كانی سلێمانی ڕایگه‌یاندووە: كه‌مێک له‌مەوبه‌ر هۆتێل لالەزار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یەکێتییەوە کۆنتڕۆڵ کرا و شەڕ کۆتاییهات و ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی لاهوور شێخ جه‌نگی و دوو برای خۆیان ڕاده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كرد.
پێشتر، حاکم سەڵاح حەسەن، وتەبێژی دادگای سلێمانی باسی لەوەکردبوو: "لە دادگا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لاهور شێخ جەنگی دەرچوە و ئەگەر تۆمەتەکەی بەسەردا ساخ ببێتەوە لە حەوت ساڵ کەمتر زیندانی ناکرێت".
هاوکات، ئارام محەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: "ئێمەش وەک هێزی ئەمنی و هێزێکی سەرەکی لە شاری سلێمانی فەرمانەکە گەیشتە دەستمان، فەرمانەکە لە کاتی پێویستدا و بە گوێرەی پێویست جێبەجێ دەکرێ، لەبەرئەوەی دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن لە لایەن دادگەوە پێویستە لە کاتی پێویستدا جێبەجێ بکرێ".
Your Comment