بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمه‌ڵه‌ی پشتیوانی و هاوکاریی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی خزمه‌کانیان له‌ده‌ستداوه (ئانکا-ده‌ر)، چواره‌مین کۆنگره‌ی ئاسایی خۆی له ئیستەنبووڵ ئه‌نجامدا و له‌کۆنگره‌که‌دا وتاری عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له‌لایه‌ن مه‌حمه‌د بوڵوت خوێندرایه‌وه که باسی له‌وه‌کردوه: "وه‌فاداریی ئێمه بۆ یادی شه‌هیدانی تێکۆشانمان، بونیادنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیمۆکراتیکه له نێو ئاشتیدا، من یادی هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه که له پێناو ئازادی، شکۆ و ژیانی یه‌کسانی گه‌لان گیانیان به‌خشیوه، به ڕێز و پێزانینه‌وه ده‌که‌مه‌وه، فیداکاریی ئه‌وان له کاروانی ئازادیی ئه‌م گه‌له‌دا وه‌ک هۆشیاری، ئیراده و ده‌ستکه‌وتێکی مێژویی ده‌ژی و ئه‌وان ویژدانی تێکۆشانی ئێمه و ڕاستییه مێژوییهکانن که له یاده‌وه‌ری گه‌له‌که‌ماندا شوێنه‌واری هه‌میشه‌ییان جێهێشتووه".
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕاشیگه‌یاندووه: "ده‌بێت به ڕاشکاوی بڵێین که له قۆناغی ئێستادا، تێکۆشانی ئازادی هونه‌ری زیادکردنی مردن نییه، به‌ڵکوو هونه‌ری ڕێکخستنی ژیانه، یادکردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی ئێمه، نه‌ک به شه‌هیدانی نوێ، به‌ڵکوو به بونیادنانی ئه‌و ژیانه دیموکراتیک، یه‌کسان و شکۆمه‌ندانه‌یه مانا په‌یدا ده‌کات که ئه‌وان له پێناویدا تێکۆشاون، هه‌ر شه‌هیدێک، چه‌نده بۆ من ببێته هه‌وێنی تێکۆشان، هێنده‌ش ئازارێکی قورسه که له ناخی دڵمدا هه‌ڵیده‌گرم، ده‌مه‌وێت ڕێگری له شه‌هیدبونی ته‌نانه‌ت یه‌ک گه‌نجیش بکه‌م و نه‌هێڵم هیچ دایکێکی دیکه بۆ کۆچی منداڵه‌که‌ی شیوه‌ن بکات".
له‌و په‌یامه‌یدا باسی له‌وه‌شکردووه: "وه‌فاداری ڕاسته‌قینه، کردنه‌وه‌ی ڕێگه بۆ له‌ده‌ستدانی که‌سانی نوێ نییه به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه، بریتییه له‌و بوێرییه‌ی که زه‌مینه‌یه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ تێکۆشانێکی ئاشتییانه بونیاد بنێین، ئه‌و میراته‌ی ئه‌وان بۆیان جێهێشتوین به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ نییه، به‌ڵکوو نیشاندانی ئیراده‌ی چاره‌سه‌ری دیموکراتیکه، ئه‌وان تێکۆشان چوونکه باوه‌ڕیان وابوو پاشه‌ڕۆژێک که تێیدا گه‌لان پێکه‌وه و به ئازادی بژین، گونجاوه، ئه‌و ئه‌رکه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌که‌وێته سه‌ر شانمان، گه‌یاندنی ئه‌م ڕه‌نجه مێژوییه‌یه به لوتکه‌ی ئاشتی و کردنه‌وه‌ی ده‌رگای سه‌رده‌مێکی نوێیه که له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌بایی دیمۆکراتیک داڕژابێت، ڕێزگرتنی ڕاسته‌قینه، ڕێگریکردنه له شه‌هیدانی زیاتر".
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ده‌شڵێت: "وه‌فاداری به شه‌هیدان، نیشاندانی ئه‌و بوێرییه‌یه که له‌و شوێنه‌ی ئه‌وان جێیان هێشتووه، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیمۆکراتیکتر، ئازادتر و مرۆییتر بونیاد بنێین، به‌م هه‌ست و به‌رپرسیارێتییه‌وه، سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ یادی هه‌موو پاکڕه‌وانانی تێکۆشان داده‌نێم و سڵاوی ڕێز و خۆشه‌ویستی بێپایانم بۆ بنه‌ماڵه‌کانیان ده‌نێرم".
Your Comment