فەرمانی دەستگیركردن بۆ لاهووری شێخ جەنگی دەرچووە

فەرمانی دەستگیركردن بۆ لاهوور شێخ جەنگی دەرچووە بە مادەی تیرۆر، هێزێكی زۆر لە بازگەكانی سنووری شاری سلێمانی دەرچووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، درەو میدیا لە زاری نزیكەكانی لاهوور شێخ جەنگیەوە بڵاوی کردەوە: "هەرچەندە هیچ ئاگاداركردنەوەیەک بۆ لاهوور شێخ جەنگی نەنێردراوە، بەڵام زانیارییان پێگەیشتووە كە فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەركردووە بە بیانووی ئەوەی ویستویەتی كوودەتا بكات لەناو یەكێتی".

بەپێی بەدواداچوونەكان بڵاوەپێكردنی ئەو هێزانە لە بازگەكانی سنووری سلێمانی (عەربەت، تاسڵوجە، مێرگەپان..) بۆ ئەو مەبەستەیەو ئەو سەرچاوەیەی نزیک لە لاهوور شێخ جەنگی ئەوەشی وت بۆیە ئەو هێزانە لە بازگەكان جێگیركراون بۆ ئەوەیە كە هیچ كەسێک بۆ پشتیوانی لاهوور شێخ جەنگی لە شارەكانی ترەوە نەیەنە سلێمانی.

News ID 225953

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha