پێویستە پێوەندییە فەرهەنگی و زانستییەکانی کوردستانی ئێران و هەرێم بەهێز بکرێن

نوێنەری وەلی فەقی لە کوردستان جەختی لە گرینگ بوونی پەرپێدان بە پێوەندییە فەرهەنگی، زانستی و ئابوورییەکانی کوردستانی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق کردەوە و وتی: بەهێز کردنی پێوەندییە فەرهەنگی و زانستییەکانی کوردستانی ئێران و هەرێم پێویستیێکی مێژوویی و ستراتێژییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حوجەتولئیسلام پوور زەهەبی لە کۆڕبەندی سنەدا کە بە ئامادەبوونی پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان لەوان پارێزگارەکانی هەولێر، هەڵەبجە، دهۆک، سلێمانی بەڕێوەچوو، وێڕای بەخێرهاتنی میوانانی دیدارەکە، جەختی لە گرنگیی فراوانکردنی پەیوەندییە فەرهەنگی، زانستی و ئابوورییەکانی نێوان کوردستانی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق کردەوە.

ناوبراو وێڕای پێزانین بە هەوڵ و تێکۆشانەکانی پارێزگارانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کرماشان، و کوردستان و هەروەها هاوکارانی ڕێکخستنی کۆبوونەوەکە، ئەم ڕووداوەی بە خاڵی وەرچەرخان لە تەعامولی نێوان دوو بەشی جوگرافیای کولتووری کوردی زانی و وتی: "ئەو هەوڵانەی کە لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا دراون بۆ ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوەیە شایانی پێزانینە".

نوێنەری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە کوردستان ڕاشیگەیاند: پارێزگای کوردستان پارێزگایێکی خاوەن پێشینەی دەوڵەمەندی زانستی، فەرهەنگی و هونەرییە، کە بە بڕوای ڕێبەری باڵای شۆڕش مەزهەری خەباتە بێدەنگەکانە.

حوجەتولئیسلام پوور زەهەبی ئاماژەشی دا بە کەسایەتییە گەورەکانی شیعر و ئەدەبی کوردی لە هەرێمی کوردستان و کەسانێک وەک مەلا عەبدولکەریم مودەڕیس، شیرکۆ بێکەس و بەختیار عەلی و جەختی لە هاوبەشییە کولتوورییەکانی نێوان کوردانی ئێران و عێراق کردەوە، و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کەسایەتییە گەورەکانی ئەدەبی کوردستانی عێراق هەمیشە لەلایەن خەڵکی ئێرانەوە ڕێزیان لێگیراوە، و ئەم پەیوەندییە کولتوورییە قووڵانە دەتوانن ببنە بنەمایێک بۆ هاوکاری فراوانتر.

News ID 225471

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha