کرماشان
-
نەوای دەف و دەنگی سیاوچەمانە لە فێستیڤاڵی هەناری پاوە
لە گوندی 'ساتیاری'ـی سەر بە شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان سێیەم فێستیڤاڵی هەنار، بە بەشداری هەزاران گەشتیار بەڕێوەچوو.
-
ئاتووسا گوڵشادنەژارد پلەی یەکەمی پاڵەوانێتیی کاراتیی بەدەست هێنا
کچە کوردێکی خەڵکی کرماشان لە پاڵەوانێتییەکی کاراتی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
-
ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی جەژنی میهرەگان لە کەرەفتوو+وێنە
لە ئەشکەوتی کەرەفتووی نێوان شارەکانی دیواندەرە و سەقز ڕێوڕەسمێک بۆ ساڵوەگەڕی تۆمارکردنی جەژنی میهرەگان لە لیستی میراتە کولتوورییە جیهانییەکاندا بەڕێوە چوو
-
سەرپەرشتیاری دامەزراوەی کشتوکاڵی قەسری شیرین:
ئەمساڵ زیاتر لە ۶ هەزار تۆن خورما لە قەسری شیرین بەرهەم دێت
بەرپرسانی کشتوکاڵی قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشان رایانگەیاند، پێشبینی دەکەن ئەمساڵ بەرهەمی خورمای قەزاکە بگاتە شەش هەزار و ۵۰۰ تۆن.
-
لە کۆبوونەوەی پارێزگاری هەڵەبجە و جێگری کونسۆڵی ئێراندا تاوتوێ کرا؛
لێکتێگەیشتنی نێوان پارێزگای هەڵەبجە و کرماشان جێبەجێ دەکرێت
لە چوارچێوەی جێبەجێ کردنی لێکتێگەیشتنی پێشووتری نێوان پارێزگای هەڵەبجە و پارێزگای کرماشان، ئەمڕۆ پارێزگاری هەڵەبجە پێشوازی لە جێگری کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
-
پارێزگاری هەڵەبجە تایبەت بۆ کوردپرێس:
ئێران دۆستی دێرینی هەڵەبجە لە ئازارەکان و گەشەپێدان
نوخشە ناسح پارێزگاری هەڵەبجە لە گفتوگۆیێکی تایبەتدا لەگەڵ ئاژانسی کوردپرێس لە شاری سنە وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی لە سەردانەکەی بۆ ئەم شارە و سوپاسی پشتگیریی هەمیشەیی ئێران بۆ خەڵکی هەڵەبجە جەختی لە پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە بواری ئابووری، فەرەهەنگی و زانستی لەنێوان هەڵەبجە و ئێران کرد و باسی واژۆ کردنی چەندین لێکتێگەیشتننامەی هاوکاری لەگەڵ پارێزگای کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کرد.
-
پارێزگاری سلێمانی تایبەت بۆ کوردپرێس:
لە سەردەمی جەنابی ڕەئیسیدا بەڵێنمان وەرگرت کە هێڵی شەمەندەفەر دەگاتە دەروازەی باشماخ
پارێزگاری سلێمانی لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر فراونکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ڕایگەیاند: لە سەردەمی جەنابی ڕەئیسیدا بەڵێنی ئەوەمان وەرگرت کە هێڵی شەمەندەفەر دەگاتە دەروازەی باشماخ و هیوادارم هەردوولا هاوکار بن بۆ ئەوەی بتوانین کێشەی ڕێگاوبانەکان چارەسەر بکەن.
-
ڕووداوێکی دڵتەزێن لە بەنداوی وەحدەتی سنە؛ سەیرانی بنەماڵەیێک بوو بە شیوەن
لە سەردانێکی گەشتوگوزاردا دوو هاونیشتمانیی خەڵکی کرماشان، کە بۆ رزگارکردنی منداڵێک چوونە نێو بەنداوی سنە، خنکان.
-
لە کۆڕبەندی سنەدا باس کرا؛
هەرێمی کوردستان ئاسایشی سەرمایەدانەرانی ئێرانی دەپارێزێت
لە چوارچێوەى سێیەمین دیدارى پارێزگا هاوسنوورییەکان کە دوو ڕۆژە له شارى سنه بەردەوامە، کۆبوونەوەیێکی ڕۆژنامەوانی بە ئامادەبوونی میدیا ناوخۆیی و بیانییەکان و شاندەکەی هەرێمی کوردستان و پارێزگارانى ئازربایجانى ڕۆژئاوا، سنە و کرمانشا بەمەبەستى ڕوونکردنەوە و ئاشکرا کردنی دەستکەوتەکان و تاوتوێ کردنی پرسە هاوبەشەکان و وەڵامدانەوە ڕۆژنامەنووسان بەڕێوەچوو.
-
پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا:
سنوورە هاوبەشەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەرفەتێکی کەم وێنەن بۆ گەشەسەندنی ناوچەکە
پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا جەختی کردەوە لە سەر سیاسەتی ناناوەندیی دەوڵەتی نوێی ئێران و سەرپشک کردنی پارێزگاکان و وتی: تەرکیزی سەرەکیی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەسەر گەشەپێدانە بە چالاکییە سنوورییەکان و تۆکمە کردنی دیپلۆماسیی ئابووری.
-
نوێنەری ڕێبەری باڵای شۆڕش لە پارێزگای کوردستان:
پێویستە پێوەندییە فەرهەنگی و زانستییەکانی کوردستانی ئێران و هەرێم بەهێز بکرێن
نوێنەری وەلی فەقی لە کوردستان جەختی لە گرینگ بوونی پەرپێدان بە پێوەندییە فەرهەنگی، زانستی و ئابوورییەکانی کوردستانی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق کردەوە و وتی: بەهێز کردنی پێوەندییە فەرهەنگی و زانستییەکانی کوردستانی ئێران و هەرێم پێویستیێکی مێژوویی و ستراتێژییە.
-
پارێزگاری کرماشان:
کرماشان، هاوبەشێکی بەهێز و متمانەپێکراوی ئابوورییە بۆ هەرێمی کوردستان
پارێزگاری کرماشان ئاماژەی دا بە دەفرایەتییە تایبەتەکانی پارێزگای کرماشان و وتی: کرماشان بە ۳۷۲ کیلومەتر سنووری هاوبەش لەگەڵ عێراق و پێنج دەروازەی فەرمیی چالاک و نزیکەی ۴ ملیار دۆلار هەناردە لە ساڵی ڕابردوودا هاوبەشێکی ئابووریی بەهێز و متمانەپێکراوە بۆ هەرێمی کوردستان.
-
نوخشە ناسح پارێزگاری هەڵەبجە:
پێویستە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنوورە فەرمی و نافەرمییەکان لەگەڵ ئێران فراون بکرێن
پارێزگاری هەڵەبجە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆڕبەندی سنەدا وێڕای پێشکەش کردنی سوپاسی تایبەت بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بەبۆنەی پشتگیری کردن لە هەڵەبجە لەکاتی کیمیابارنکردنیدا زیادی کرد: ئەگەرچی پارێزگایێکی بچووکی هەرێمی کوردستانین بەبۆنەی ۱۱۸ کیلومەتر سنووری هاوبەشەوە دەتوانین ئاستی پێوەندییەکان بەرز بکەینەوە.
-
سەرۆکی کۆمەڵی نوێنەرانی کوردستان:
دیداری سنە دەستپێکی قووڵترکردنی پێوەندییەکانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران و هەرێمی کوردستانە
سەرۆکی کۆمەڵی نوێنەرانی کوردستان دەڵێت کۆڕبەندی سنە دەستپێکێکە بۆ قووڵترکردنی پێوەندییەکانی نێوان ناوچە کوردنشینەکانی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق.
-
کۆنسووڵی گشتیی ئێران لە هەولێر:
هاوکارییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە باشترین و بەرزترین ئاستدایە
کۆنسووڵی گشتیی ئێران لە هەولێر پێوەندییەکانی ئێستاکەی ئێران و هەرێمی کوردستانی لە باشترین ئاستدا وەسف کرد و وتی: ئەمڕۆ دەرفەتێکی زێڕینە بۆ گەشەپێدانی هاوکارییەکان لە هەموو بوارەکاندا لەوان ئابووری، فەرهەنگی، ئاکادیمی، گەشتیاری و پێوەندییە ژێرخانییەکان.
-
هەڤاڵ ئەبووبەکر لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆڕبەندی سنەدا؛
لە ئێستادا زیاتر لەهەموو کاتێکی دیکە پێویستمان بە یەکگرتووی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری سلێمانی لە وتەکانیدا لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆڕبەندی سنەدا جەختی لەسەر گرینگ بوونی ژیانی ئاشتییانە و برایەتی نوێان ئێران و هەرێمی کوردستان کردەوە و وتی: هیوادارم ئەم پێوەندییە نزیکە ببێتە هۆی تێپەڕاندنی دۆخی قەیراناویی دونیای ئەمڕۆ.
-
لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆڕبەندی سنەدا؛
ئارەش لهۆنی: سنوورەکان دەکەینە دەرفەت بۆ گەشەی ئابووری
پارێزگاری کوردستان وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە کاتی ئەو گەیشتووە کە شێوازی تێڕوانینمان بۆ سنوورەکان لە گرفتەوە بۆ دەرفەتێک بۆ گەشەی ئابووری بگۆڕین وتی: ئەم دیدارە دەتوانێت دەستپێکی وەرزێکی نوێ بێت بۆ پەیوەندیی پارێزگا سنوورییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
-
پارێزگاری هەولێر لە سنە:
هەرێمی کوردستان شانازی بە هەموو پێوەندییە مێژووییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات
شاندێکی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتووە لە هەر چوار پارێزگاری دەهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە و هەولێر و لەگەڵ ژوورە بازرگانییەکانی ئەم چوار پارێزگایە لەگەڵ ژمارەیێک لە بەڕێوەبەرەکانی دەروازە سنوورییەکان گەیشتنە شاری سنە.
-
لە کرماشان کارتی بازرگانیی کۆڵبەری دەدرێتە ۶۲ هەزار کەس
جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری جێبەجێکردن دەڵێت، زیاتر لە ۶۲ هەزار و ۵۰۰ کەس لە پارێزگای کرماشان کارتی کۆڵبەرییان پێدەدرێت و دەتوانن بەو کارتانە لە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەوە کاڵا هاوردە بکەن.
-
پزیشکیان لە کرماشان: ترەمپ هێشتا ڕاستیی گەلی ئێرانی نەناسیوە
سەرۆک کۆماری ئێران کە بەسەردانێکی دوو ڕۆژە بۆ کردنەوەی چەند پڕۆژەی ئاو و کارەبا و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگاکە لە کرماشانە ڕایگەیاند ئەم میللەتە پشتیوانە بە خودا وڵات ئاوەدان دەکاتەوە.
-
نوخشە ناسح:
بەردی بناخەی رێگەی دەروازەی سنووریی سازان دادەندرێت
پارێزگاری کرماشان لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە کۆبووەوە. پارێزگاری بەوەکالەتی هەڵەبجە دەڵێت: ''لە مانگی داهاتوودا بەردی بناخەی رێگەی دەروازەی سنووریی سازان دادەندرێت.''
-
کۆنسووڵی گشتیی ئێران لەگەڵ پارێزگاری هەولێر کۆ بوویەوە
پارێزگاری هەولێر بەفەرمی لەلایەن کۆنسووڵی گشتیی ئێرانەوە بانگهێشتی تاران کرا.
-
هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەی پەروێزخان ڕادەگیرێت
بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان ڕایگەیاند، بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ڕادەگیرێت.
-
بۆ یەکەم جار له ئێراندا؛
بەرهەمهێنانی وزە لە پاشماوە و خاشاکی شاری کرماشان
پارێزگاری کرماشان لەبارەی پێویستیی سوود وەرگرتن له سەرچاوەکانی وزە گوتی: پارێزگاریی کرماشان بە هاوکاریی وەزارەتی ناوخۆ، شارەوانیی کرماشان، کارخانە چیمەنتۆی رۆژاوا و کۆمپانیای دووبارە بەرهەمهێنانەوە، پڕۆژەی پایلۆتی کەڵک وەرگرتن له زێڕابی شاری بۆ بەرهەم هێنانی وزە (RDF) جێبەجی دەکات.
-
خەڵاتی ساڵانەی ماملێ بەخشرایە هونەرمەند عەلی ئەکبەر مورادی
لە ڕێوڕەسمێکدا خەڵاتی ساڵانەی ماملێ بەخشرایە هونەرمەند عەلی ئەکبەر مورادی
-
گۆرانیبێژێکی کرماشانی لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا
پۆلیسی کرماشان ئاشکرای کرد، تەرمی هونەرمەندێکی کورد لە شاری کرماشان لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.
-
ئارەش لهۆنی:
پێویستە لیژنەی هەمیشەیی «پارێزگا هاوسنوورەکانی هەرێمی کوردستان» پێکبهێندرێت
پارێزگاری کوردستان لە کۆبوونەوەی سەرانسەریی پارێزگارەکانی دەوڵەتی چواردەیەمدا کە بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار و وەزیری ناوخۆی ئێران بەڕێوە چوو پێشنیاری ئەوەی کرد کە لیژنەی هەمیشەیی «پارێزگارەکانی هاوسنوور لەگەڵ هەرێمی کوردستان» پێکبهێندرێت.
-
زوانی ههورامی و بێدهسهڵاتی فهرههنگی/ محهممهدئاشنا عەباس مهنش
زوانی کوردی ههورامی سروهتوو سامانوو مللهتوو کوردیهن، ئی سامانه و میراسه ئهگهر فۆتیۆ، بهشێوه فره گهوره جه میراس و کوولتوورو کوردی به عام مهفۆتیۆ. ئینه، ئانهیه میاونۆ که مهشیۆ گرد کوردێوه جه نزاری و زهعیفی زوان و فهرههنگ و ئهدهبوو ههورامی و ههورامانی خهفهت بوهرۆ و جه ئاوهڎانی و دهوڵهمهنڎیش، دڵش شاد و وهش بۆ. بهڵام بهداخهوه پاسه که مهی وهروو چهمی و وهزعهکێ ماچۆ و نویسهی و وهنهی و چاپوو کتێوو و ڕۆزنامه و مهجهله و ڕسانه و میدیا به عام ماچان، نا چیروو ههرهسهو فۆتیاینه، وهره وهره پسه وهروێوه وهرهتاوو وههاریش دیه بۆ، خهریکهن مهتاویۆوه و جه هیچ کهسیچ کارهی بهر نمهی، دهسهڵاتمان نیهن و هاز و ههرهکهت و ئهوه جمایمان چهنه بڕیان.
-
یەکەم خەڵاتی ئەدەبیی کاڵ لە شاری سنە بەڕێوە چوو
بە بەشداریی ژمارەیێک زۆر لە نووسەران و چالاکوانانی زمان و ئەدەبی کوردی لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژاوا و چەند شارێکی هەرێمی کوردستان لە شاری سنە یەکەم خەڵاتی دەبیی کاڵ بەڕێوە چوو.
-
قهحتی و قڕانوو کاری فهرههنگی و چالاکی زوانی ئهڎایی جه شاروو پاوهی*
شاروو پاوهی که ڕۆزگارێوه جه کاری فهرههنگی درۆشیابێوه و ویهردێوه ڕۆشنش ههن جه کار و چالاکی فهرههنگی و خزمهت به زوانی ئهڎایی و فۆلکلوروو ههورامانی، ئێسه بیهن قاتی و قڕانوو کاری فهرههنگی و زهحمهتکێشهکێچ دانشان لانوو بێعاری یان خاستهرهن واچوو جه وهزعهو ناشیرینهو جامێعهی و سهختی ڕۆزگاری کێشانشان کهنار و ئۆمیدێوه نمهوینان تا بیان وهرۆ و کارێوه کهران.