بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی لە قسەکانیدا، جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و ئەمنییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان کردەوە. ناوبراو خۆشحاڵی خۆی بۆ بەڕێوەچوونی دیداری سنه دەڕبڕی و زیادی کرد: یەکڕیزی و پێەوه ژیانی نێوان ئێران و کوردانی هەرێمی کوردستان ئێستادا له هەموو کاتێکی تر گرینگترە.
هەڤاڵ ئەبووبەکر جەختی کردەوە: "ئێستا کاتی یەکڕیزی و تێڕوانینی هاوبەشە". ئێستا زۆر پێویستمان بە ئاوە. بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە هەموو بەرپرسانی باڵای ئێران دەکەین، بە دید و کارێکی هاوبەشەوە، ڕێوشوێنی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کەم ئاوی و پێشگرتن لە سەرهەڵدانی قەیرانی ئاو بگرنە بەر.
بەنۆرەی خۆی پارێزگاری سلێمانی یادی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی-ی بەرز ڕاگرت و وتی: "ئەگەر شەهیدبوونی بەڕێز سەرۆکی پێشووی کۆماری ئێران و هاوەڵانی یەک جار کارەسات و خەسار بووبێت، ئەوە زیانێکی دوو هێندە بوو بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و زیانێکی سێ قات بوو بۆ خەڵکی پارێزگای سلێمانی".
خۆشناو لە کۆتاییدا هیوای خواست کۆبوونەوەی داهاتووی پارێزگارەکانی کوردستان و کرماشان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەرێم بەڕێوەبچێت.
Your Comment