تیتر سه زیرسرویس
-
قەیرانی سەگە بەرەڵاکان لە کوردستان؛
منداڵانی سنە قوربانیی خەمساردیی بەرپرسانی شار
ساڵانێکە هێرشی سەگە بەرەڵاکان بۆ سەر هاووڵاتییان، بەتایبەت منداڵان، بووەتە یەکێک لە ناخۆشترین هەواڵە دووبارەکانی پارێزگای کوردستان. هەر جارێک کە ڕووداوێک دەقەومێت، خێزانێک دەکەوێتە ناو دڵەڕاوکێ و ترسەوە، منداڵێک ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت و بەرپرسانیش بۆ چەند ڕۆژێک بەڵێن دەدەن؛ بەڵام هەر کە شەپۆلی میدیایی کپ بووەوە، هەموو شتێک دەگەڕێتەوە دۆخی پێشووی خۆی. وەک بڵێی لە لای هەندێک لە شارەوانییەکانی کوردستاندا، ژیانی خەڵک تەنیا ئەو کاتە گرنگ بێت کە وێنەی خوێناویی منداڵێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەبێتەوە.
-
کوردستان؛ دەروازەی بازرگانیی ڕۆژئاوای ئێران
گەشەکردنی %۱۵۸ـی بازرگانیی دەرەکی، بەرزبوونەوەی %۳۶ـی بەهای ترانزێتی کاڵاکان و تۆمارکردنی زیاتر لە ۷۱۲ ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی تەنیا لە دوو مانگی یەکەمی ساڵی ۱۴۰۵دا، نیشانی دەدات کە سنوورەکانی کوردستان زیاتر لە هەر کاتێکی تر بوونەتە یەکێک لە گرنگترین خاڵە بەهێزە جیۆ-ئابوورییەکانی ئێران؛ توانستێک کە ئەگەر لەگەڵ پەرەپێدانی ژێرخانەکان و ئاسانکاریی بازرگانیدا هاوڕێ بێت، دەتوانێت ئەم پارێزگایە بکاتە چەقی بازرگانیی ڕۆژئاوای وڵات و بازنەی بەستنەوەی ئێران بە بازاڕەکانی ناوچەکەوە.
-
ئارتینا حەیدەری لە ئۆڵۆمپیادی جیهانیی جوگرافیای ٢٠٢٦ بووە خاوەنی مەدالیای زیو
«ئارتینا حەیدەری»، خوێندکاری کوردستانی و ئەندامی تیمی نیشتمانیی ئۆڵۆمپیادی جوگرافیای کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆیدا سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی مەدالیای زیوی ئۆڵۆمپیادی جیهانیی جوگرافیا.
-
نوێنەری خەڵکی کوردستان لە ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری:
ماڵاوایی ملیۆنی لە ڕێبەری شەهید، پەیامی یەکێتیی و باڵادەستیی ئێرانە
نوێنەری خەڵکی کوردستان لە ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری، ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک و شاندە بیانییەکانی لە ڕێوڕەسمی ماڵاوایی و بە خاکسپاردنی تەرمی پیرۆزی ڕێبەری شەهید بە نیشانەی پێگە و پلەوپایەی بەرزی ناوبراو لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دانا و گوتی: «ئەم ڕێوڕەسمە، پەیامهێنەری یەکڕیزی، باڵادەستی، ئاشتی و هاوپێوهندیی گەلی ئێرانە.»
-
ئایناز میکائیلی میدالیای زیوی نێودەوڵەتی بەدەست هێنا
ئایناز میکائیلی، تایکواندوکاری سەقزی، بە درەوشانەوە لە پێشبڕکێکانی کراوەی کازاخستان و ڕکابەرییەکانی بەدەستهێنانی پشکی ئۆڵۆمپیادی مێرمنداڵان، سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی میدالیای زیوی ئەم ڕکابەرییە نێودەوڵەتییانە.
-
ئارش لهۆنی: کوردستان دەبێتە چەقی لۆجستی ڕۆژاوای ئێران
ئارش لهۆنی، پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند کە گۆڕینی پارێزگاکە بۆ چەقی لۆجستی لە ڕۆژاوای وڵاتدا، یەکێکە لە گرنگترین ستراتیژییە گەشەپێدانەکانی حکومەت. ئاماژەی بەوەش کرد کە ناوچەی ئازادی بانە و مەریوان لە پاڵ "بەندەری وشک"ی سنەدا، دوو پڕۆژەی تەواوکەری یەکترن بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە.
-
١٢ کەسی دیکە لە تۆڕی گەندەڵیی شارەوانی سەقز دەستگیرکران
لە قۆناغی سێیەمی شەڕی دژ بە تۆڕی گەندەڵی لە شارەوانی سەقز، ١٢ کەسی دیکە لەلایەن دامەزراوە چاودێرییەکانەوە دەستگیرکران.
-
پچەی باران و دڵی تەنگ؛ هاوارێکی ژنانە بە زمانی شیعر
ڕۆژی شەممە ٢٣ی جۆزەردان، هۆڵی ژمارە ٢ی سینما بەهمەنی شاری سنە، بووە چەق و مەکۆی کۆبوونەوەی شاعیران، نووسەران و هۆگرانی کاروانی ئەدەبی کوردی. لە کۆڕێکی پڕ لە شکۆدا، پەردە لەسەر دیوانە شیعری نوێی شاعیر "ناهید نەسیری" بە ناوی «پچەی باران و دڵی تەنگ» لادرا.
-
دوای ڕێککەوتن؛ نابێت سنوورەکانی ڕۆژاوای وڵات فەرامۆش بکەین/ مەنسوور ئەولا
گۆڕانکارییە سیاسییەکان زۆرجار سەرنجی بڕیاردەران بەلای دەرفەتە نوێیەکاندا ڕادەکێشن، ئەمەش کاردانەوەیەکی سروشتییە.
-
دکتۆر «کیومەرس حەبیبی» وەک مامۆستای نموونەی ئێران هەڵبژێردرا
لە ٣٣یەمین ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە ئەندامانی دەستەی مامۆستایانی نموونەی ئێراندا، ئەندامێکی دەستەی مامۆستایانی زانکۆی کوردستان (سنە) وەک مامۆستای نموونەی وڵات ناسێندرا و ڕێزی لێگیرا.