کرماشان، هاوبەشێکی بەهێز و متمانەپێکراوی ئابوورییە بۆ هەرێمی کوردستان

پارێزگاری کرماشان ئاماژەی دا بە دەفرایەتییە تایبەتەکانی پارێزگای کرماشان و وتی: کرماشان بە ۳۷۲ کیلومەتر سنووری هاوبەش لەگەڵ عێراق و پێنج دەروازەی فەرمیی چالاک و نزیکەی ۴ ملیار دۆلار هەناردە لە ساڵی ڕابردوودا هاوبەشێکی ئابووریی بەهێز و متمانەپێکراوە بۆ هەرێمی کوردستان.

مەنوچێهر حەبیبی لە کۆڕبەندی سنەدا کە بە ئامادەبوونی پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، جەختی لە پتەوکردنی پەیوەندییە ئابووری، فەرهەنگی و ئەمنییەکانی نێوان پارێزگای کرماشان و هەرێمی کوردستانی عێراق کردەوە و وتی: کرماشان بە ۳۷۲ کیلومەتر سنووری هاوبەش لەگەڵ عێراق و پێنج دەروازەی فەرمیی چالاک و نزیکەی ۴ ملیار دۆلار هەناردە لە ساڵی ڕابردوودا هاوبەشێکی ئابووریی بەهێز و متمانەپێکراوە بۆ هەرێمی کوردستان.

ناوبراو زیادی کرد: ئاسایش و ئابووریی هەرێمی کوردستانی عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەکتر تێکەڵ بوون و کرماشان بە دەفرایەتییە بەرزەکانی لە بوارەکانی گەشتیاری، کشتوکاڵ، پیشەسازی، بازرگانی، گاز و پترۆکیمیایی دەتوانێ ڕۆڵێکی گرنگ لە گەشەپێدانی هاوبەشدا بگێڕێت.

حەبیبی ئاماژەشی کرد بە هاوبەشییە نەتەوەیی و ئایینی و زمانەوانییەکانی نێوان خەڵکی هەردوو دیوی سنوورەکە و وتی: ئێمە کەسانێکین کە ڕابردوویێکی هاوبەشمان هەیە و هەمیش زیانمان بەرکەوتووە لە دەرئەنجامەکانی شەڕ لە ناوچەکە. ئەمڕۆ دەبێت چاومان لە ئایندە بێت و پێکەوە کار بکەین بۆ ئەوەی زەمینە بۆ گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی بۆ گەلەکەمان خۆش بکەین.

News ID 225470

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha