ئاڵوگۆڕی بازرگانی
-
کوردستان لە ڕیزی پێشەوەی گرانیی خۆراکدایە؛
سفرەی خەڵک ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بچووکتر دەبێتەوە
داتا فەرمییەکانی ناوەندی ئاماری ئێران تایبەت بە هەڵاوسانی خەزەڵوەری ١٤٠٥ (حوزەیرانی ٢٠٢٦)، وێنەیەکی نیگەرانکەر لە دۆخی بژێویی خەڵکی کوردستان نیشان دەدەن؛ وێنەیەک کە دەری دەخات ئەم پارێزگایە لە بەشێکی زۆری کاڵا بنەڕەتییە خۆراکییەکاندا، نەک هەر لە مامناوەندی وڵات دوا نەکەوتووە، بەڵکوو لە زۆربەی گرووپەکاندا لە نێوان چەند پارێزگای یەکەمی وڵاتدایە لە ڕووی گرانییەوە. ئەم ئامارانە تەنیا ژمارە و ڕێژەی سەدی نین؛ هەر ژمارەیەک، گێڕانەوەی بچووکتربوونەوەی سفرەی ئەو خێزانانەیە کە داهاتەکەیان هاوتەریب لەگەڵ خێرایی بەرزبوونەوەی نرخەکاندا زیادی نەکردووە.
-
کوردستان؛ دەروازەی بازرگانیی ڕۆژئاوای ئێران
گەشەکردنی %۱۵۸ـی بازرگانیی دەرەکی، بەرزبوونەوەی %۳۶ـی بەهای ترانزێتی کاڵاکان و تۆمارکردنی زیاتر لە ۷۱۲ ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی تەنیا لە دوو مانگی یەکەمی ساڵی ۱۴۰۵دا، نیشانی دەدات کە سنوورەکانی کوردستان زیاتر لە هەر کاتێکی تر بوونەتە یەکێک لە گرنگترین خاڵە بەهێزە جیۆ-ئابوورییەکانی ئێران؛ توانستێک کە ئەگەر لەگەڵ پەرەپێدانی ژێرخانەکان و ئاسانکاریی بازرگانیدا هاوڕێ بێت، دەتوانێت ئەم پارێزگایە بکاتە چەقی بازرگانیی ڕۆژئاوای وڵات و بازنەی بەستنەوەی ئێران بە بازاڕەکانی ناوچەکەوە.
-
ئارش لهۆنی: کوردستان دەبێتە چەقی لۆجستی ڕۆژاوای ئێران
ئارش لهۆنی، پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند کە گۆڕینی پارێزگاکە بۆ چەقی لۆجستی لە ڕۆژاوای وڵاتدا، یەکێکە لە گرنگترین ستراتیژییە گەشەپێدانەکانی حکومەت. ئاماژەی بەوەش کرد کە ناوچەی ئازادی بانە و مەریوان لە پاڵ "بەندەری وشک"ی سنەدا، دوو پڕۆژەی تەواوکەری یەکترن بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە.
-
دکتۆرینی نوێی واشنتۆن؛ عێراق و سووریا دەکرێنە ڕێڕەوی ئابووری
ڕێککەوتنەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لەگەڵ عێراق و سووریا، لە نۆژەنکردنەوەی هێڵی بۆریی کەرکووک–بانیاسەوە تا دەگاتە هاتنی کۆمپانیا گەورەکانی نەوت و تەکنەلۆژیای ئەمریکی، ئەوە نیشان دەدەن کە واشنتۆن خەریکی داڕشتنی نەزمێکی نوێی ناوچەیییە، کە تێیدا وزە، تەکنەلۆژیا و سەرمایە دەکاتە ئامرازی سەرەکیی نفووز و کاریگەریی خۆی.
-
نوێنەری هەورامان لە پەرلەمانی ئێران تایبەت بۆ کوردپرێس:
بەگەڕخستنی توانای سنوورەکانی هەورامان، بازاڕی ڕۆژاوای ئێران دەبووژێنێتەوە
ڕەستگار یووسفی، نوێنەری ناوچەی هەورامان (پاوه، جوانڕۆ، سەلاسی باوەجانی و ڕوانسەر) و سەرۆکی کۆمەڵەی نوێنەرانی پارێزگای کرماشان، لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی "کوردپرێس" جەختی لەسەر پێویستی بەکارهێنانی توانای سنوورەکانی هەورامان بۆ هاوردەکردنی کاڵا بنەڕەتییەکان لە هەلومەرجی گەمارۆدا کردەوە و ڕایگەیاند: "بەهۆی دەستڕاگەیشتنی گونجاوی سنوورەکانی 'شوشمێ' و 'شێخ سەڵە' بە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، و هەروەها بەهۆی هەماهەنگی و پەیوەندییە زۆر باشەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێراندا، سنوورەکانی هەورامان دەتوانن ڕۆڵێکی زۆر گرنگ و ستراتیژی لە دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان و جێگیرکردنی ئاسایشی خۆراک لە ڕۆژاوای ئێراندا بگێڕن و ببێتە هۆی گەشەپێدانی تەواوی ناوچەکە."
-
سنوورە دەوڵەمەندەکان و شارە هەژارەکان؛
بۆچی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران سوود لە پێگەی جیۆ-ئابووریی خۆیان وەرناگرن؟/ مەنسوور ئەولا
لە سەردەشت و پیرانشارەوە تا دەگاتە بانە، مەریوان، پاوە، جوانڕۆ و قەسری شیرین؛ کەرتی سنووریی کوردنشینی ئێران یەکێک لە گرنگترین پێگە جیۆ-ئابوورییەکانی وڵاتی لەبەردەستدایە. ناوچەیەک کە هاوسێی ڕاستەوخۆی عێراق، هەرێمی کوردستان و تورکیایە و دەکرێت ببێتە شاڕێی بازرگانیی وشکانیی ئێران لەگەڵ ڕۆژاوای ئاسیا.
-
لە کەنداو تا کوێستان؛ سوودەکانی ڕێگای بازرگانیی ئێران بەرەوە سنووری ڕۆژاوا/ مەنسوور ئەولا
بەشی ئێران- مەرزی زەمینیی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لە بارودۆخێکدا کە بەندەرەکانی وڵات ڕووبەڕووی گەمارۆ و گوشاری بیانی بوونەتەوە، دەتوانێت ببێتە یەکێک لە سەرەکیترین ڕێگا جێگرەوەکان بۆ هێشتنەوە و گەشەپێدان بە بازرگانیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی بیانی. ئەم بابەتە تەنها تەنها ڕێگاچارەیەکی کورت خایەن بۆ دەربازبوون لە گرفتە هەنووکەییەکان نییە بەڵکوو دەفرایەتییەکی ستراتێژیکە بۆ دووبارە نووسینەوەی شێوازی بازرگانیی ناوچەیی ئێران. بەمحاڵەشەوە مسۆگەر کردنی ئەم دەفرایەتییە پێویستی هەیە بە تێڕوانینێکی چەند ڕەهندی لەسەر بنەمای شرۆڤەکارییە پسپۆڕانەکان.
-
وەزارەتی بازرگانیی عێراق:
ئاڵوگۆڕی بازرگانی عێراق و ئێران بۆ ۲۰ ملیار دۆلار بەرز دەکرێتەوە
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت پەیوەندییە ئابوورییەکانیان لەگەڵ ئێران بە جێگیری ماونەتەوە و پلانیان هەیە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوانیان بۆ ۲۰ ملیار دۆلار بەرز بکەنەوە.
-
دوای بڕیاری کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بۆ گەشتەکانی سلێمانی؛
شاندێکی بازرگانیی تورکیا ئامادەیی بۆ وەبەرهێنان لە سلێمانی دەربڕێت
نوێنەری ژمارەیەک کۆمپانیای تورکیا لە پارێزگای سلێمانین و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی پارێزگاکە دەڵێت: کۆمپانیاکان ئامادەیی تەواویان بۆ وەبەرهێنان لە چەندین بواردا دەربڕیوە.
-
ئێران پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان فراوان دەکات
پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان دەتوانن بەبێ باج ئەمساڵ بە بەهای ۵۴۰ ملیۆن دۆلار کەلوپەل لە هەرێمی کوردستانەوە هاوردە بکەن.
-
سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق و ئەحمەد شەرع کۆ بوونەوە
سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق و سەرۆکی کاتیی سووریا لە دیمەشق کۆ بوونەوە و لەسەر زیاد کردنی هاوکاری ئەمنی بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا ڕێککەوتن.