هەڤاڵ ئەبووبەکر
-
پارێزگاری سلێمانی:
شەڕ و بەریەککەوتن هیچ کێشەیێک چارەسەر ناکات
پارێزگاری سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی شەڕەکەی نێوان هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی و هێزەکانی لاهوور شێخ جەنگی رایدەگەیێنێت، شەڕ و بەریەککەوتن هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات.
-
پارێزگاری سلێمانی:
بەهۆی بەبارمتەگرتنی خەڵکی کوردستان لەلایەن بەغداوە هیچ ڕێوڕەسمێکی فەرمیی جەژن بەڕێوەنابەین
هەڤاڵ ئەبووبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگهیاند، وەک ناڕەزایەتییەک بۆ ئەو "دەسەڵاتحوکم و دەسەڵاتدەوڵەتەی" هەیە و بانگەشەی مافی هاوڵاتیی و ئایینداریی و پێکەوەژیان دەکەن؛ "هیچ ڕێوڕەسمێکی فەرمیی جەژن بەڕێوەنابەین".
-
پارێزگاری سلێمانی تایبەت بۆ کوردپرێس:
لە سەردەمی جەنابی ڕەئیسیدا بەڵێنمان وەرگرت کە هێڵی شەمەندەفەر دەگاتە دەروازەی باشماخ
پارێزگاری سلێمانی لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر فراونکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ڕایگەیاند: لە سەردەمی جەنابی ڕەئیسیدا بەڵێنی ئەوەمان وەرگرت کە هێڵی شەمەندەفەر دەگاتە دەروازەی باشماخ و هیوادارم هەردوولا هاوکار بن بۆ ئەوەی بتوانین کێشەی ڕێگاوبانەکان چارەسەر بکەن.
-
پارێزگارەکانی هەرچوار پارێزگای هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران کۆ بوونەوە
ئەمڕۆ لە تارانی پایتەختی ئێران پارێزگارەکانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک بە یاوەریی پارێزگارەکانی کرماشان و کوردستان لەگەڵ مەسعوود پزشکیان، سەرۆكى کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبوونەوە.
-
لە کۆڕبەندی سنەدا باس کرا؛
هەرێمی کوردستان ئاسایشی سەرمایەدانەرانی ئێرانی دەپارێزێت
لە چوارچێوەى سێیەمین دیدارى پارێزگا هاوسنوورییەکان کە دوو ڕۆژە له شارى سنه بەردەوامە، کۆبوونەوەیێکی ڕۆژنامەوانی بە ئامادەبوونی میدیا ناوخۆیی و بیانییەکان و شاندەکەی هەرێمی کوردستان و پارێزگارانى ئازربایجانى ڕۆژئاوا، سنە و کرمانشا بەمەبەستى ڕوونکردنەوە و ئاشکرا کردنی دەستکەوتەکان و تاوتوێ کردنی پرسە هاوبەشەکان و وەڵامدانەوە ڕۆژنامەنووسان بەڕێوەچوو.
-
لێکتێگەیشتننامەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگا کوردنشینەکانی ئێران واژۆ کران
لە دووەمین ڕۆژی سێیەمین گەڕی کۆبوونەوەی هاوبەشی پارێزگارەکانی سنە، ورمێ و کرماشان و 4 پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، 12 یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی بازرگانی، گەشتیاری، زانستی و کولتووری واژۆ کران.
-
هەڤاڵ ئەبووبەکر لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆڕبەندی سنەدا؛
لە ئێستادا زیاتر لەهەموو کاتێکی دیکە پێویستمان بە یەکگرتووی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری سلێمانی لە وتەکانیدا لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆڕبەندی سنەدا جەختی لەسەر گرینگ بوونی ژیانی ئاشتییانە و برایەتی نوێان ئێران و هەرێمی کوردستان کردەوە و وتی: هیوادارم ئەم پێوەندییە نزیکە ببێتە هۆی تێپەڕاندنی دۆخی قەیراناویی دونیای ئەمڕۆ.
-
لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆڕبەندی سنەدا؛
ئارەش لهۆنی: سنوورەکان دەکەینە دەرفەت بۆ گەشەی ئابووری
پارێزگاری کوردستان وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە کاتی ئەو گەیشتووە کە شێوازی تێڕوانینمان بۆ سنوورەکان لە گرفتەوە بۆ دەرفەتێک بۆ گەشەی ئابووری بگۆڕین وتی: ئەم دیدارە دەتوانێت دەستپێکی وەرزێکی نوێ بێت بۆ پەیوەندیی پارێزگا سنوورییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
-
پارێزگاری هەولێر لە سنە:
هەرێمی کوردستان شانازی بە هەموو پێوەندییە مێژووییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات
شاندێکی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتووە لە هەر چوار پارێزگاری دەهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە و هەولێر و لەگەڵ ژوورە بازرگانییەکانی ئەم چوار پارێزگایە لەگەڵ ژمارەیێک لە بەڕێوەبەرەکانی دەروازە سنوورییەکان گەیشتنە شاری سنە.
-
ئارەش لهۆنی:
بۆ یەکەم جار هەرچوار پارێزگارەکەی هەرێمی پێکەوە سەردانی سنە دەکەن
پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند، بۆ یەکەم جار هەرچوار پارێزگارەکەی هەرێمی کوردستان پێکەوە سەردانی شاری سنە دەکەن.