بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرۆغان، دوای کۆبوونەوەی حکوومەتی تورکیا لە لە ئەنقەرەی پایتەخت، لە وتارێكدا ئاماژەی بەوەكرد: تورکیا راگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بە بڕیارێکی گرنگ دەزانێت لە ڕووی بەهێزکردنی ئاسایشی وڵات و ئاشتی ناوچەیی و برایەتی هەمیشەیی ڕۆڵەكانی کۆماری تورکیا.
ناوبراو وتیشی: بە چوونە دەرەوەی تیرۆر و توندوتیژی لە هاوکێشەکەدا، دەرگاکانی سەردەمێکی نوێ لە هەموو بوارەکاندا دەکرێتەوە، دیارترینیان، بەهێزکردنی توانا دیموکراسیەکانە بۆ کاری سیاسی.
ئەردۆغان ڕاشیگەیاند: لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە و دانانی چەک، ئەو ڕۆژانە كۆتاییانهات کە خێزانەکان ڕۆژانە هەواڵی ماڵوێرانکەریان پێدەگەیشت، بۆ ماوەی ساڵانێكی درێژ.
سەرۆکی تورکیا جەختیش كردەوە: بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بە هەمەلایەنە و گشتگیر دەزانین، کە هەموو لقەکانی ئەو رێکخراوە لە سووریا و باکووری عێراق و ئەورووپا دەگرێتەوە.
Your Comment