بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی سی ئێن ئێن تورک بڵاوی کردەوەتەوە، پارتی کرێکارانی کوردستان لە چوارچێوەی پلانێکی سێ قۆناغیدا چەکەکانیان بە چاودێریی چاودێرانی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتوەکان ڕادەست دەکەن کە لە هەرێمی کوردستان و شارەکانی دهۆک، هەولێر و سلێمانی دەبێت.
ئەو کەناڵە زیاتر ئاماژەی بەوەش کردووە: ئەو شوێنانەی هەرێمی کوردستان کە پەکەکە چەکەکانیان ڕادەست دەکەن بریتین لە ئامێدی و کانی ماسی لە دهۆک، کۆیە لە هەولێر، ڕانیە و سەیدسادق لە سلێمانی. لەو ناوچانە دەبن کە بنەکە و بارەگاکانی ئەو پارتەی لێوە نزیکە.
شایانی باسە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ئەمڕۆ بە فەرمی ئەنجامنامەی ۱۲هەمین کۆنگرەی بڵاو کردەوە و ڕایگهیاند، لە کۆنگرەکەدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەیکەلی ڕێکخراوەیی پهکهکه و کۆتایی بە خەباتی چەکداری دراوە.
Your Comment