بە هەموو شێوەیێک پشتیوانی لە سەرکەوتنی پڕۆسی ئاشتی دەکەین

مەسعوود بارزانی لەبارەی بڕیاری پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانان رایدەگەیێنێت: "بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە سەرکەوتنی ئەو پڕۆسەیە دەکەین".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە، ۱۲-۵-۲۰۲۵ پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە، تێیدا هاتووە: "ئێمە هیوادارین ئەو پڕۆسەیە بگاتە ئەنجامێکی باش و لە بەرژەوەندی و خێری ناوچەکە و هەموو لایەک بێت".

دەقی پەیامی مەسعوود بارزانی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

جێگەی خۆشحاڵیە لە پڕۆسەی چارەسەریی ئاشتی لە تورکیا لایەنەکان هەڵوێستی باشیان هەبوو و هەنگاوی ئەرێنی بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتیانە نرا. هەروەها پەکەکەش کۆنگرەی خۆی بەست و کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد. ئێمە هیوادارین ئەو پڕۆسەیە بگاتە ئەنجامێکی باش و لە بەرژەوەندی و خێری ناوچەکە و هەموو لایەک بێت. ڕاشیدەگەیێنین بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە سەرکەوتنی ئەو پڕۆسەیە دەکەین.

مسعوود بارزانی

۱۲ی ئایاری ۲۰۲۵

News ID 225393

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha