بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاوی کردۆتەوە، دەشڵێت: ئەم هەنگاوە نيشانه‌ى پێگەیشتنی سیاسييه و ڕێگە بۆ دیالۆگێکی ڕاستەقینە دەکاتەوە کە پێکەوەژیان و سەقامگیری لە تورکیا و سەرتاسەری ناوچەکە بەهێز دەکات.
ناوبراو وتیشی: ئێستا كاتى ئه‌وه‌يه و هه‌مووان چاويان له‌وه‌يه ئەم هەنگاوە گرنگه بە هەنگاوی ديكه‌ى ئەرێنی و پێويست لەلایەن هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە وەڵام بدرێتەوە.
بارزانی ڕاشیگەیاندووە: ئه‌مه زەمینەیێکی دروست و گونجاو ده‌هێنێته ئاراوه و ده‌بێته بنەمای ئاشتییەکی هەمیشەیی و گشتگیر کە کۆتایی بە دەیان ساڵ له توندوتیژی و ئازار و مه‌ينه‌تى دەهێنێت و ناوچەکە بەرەو ئاسۆی نوێی پێشکەوتن دەبات.
سەرۆکی هەرێم ڕاشیدەگەیێنێت: وێڕای ستایش و پێ‌زانین بۆ ڕۆڵی سه‌رۆک ئه‌ردۆغان له پشتگیری کردن و هه‌وڵه‌کانی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌که، دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه هەرێمی کوردستان وه‌ک هه‌ميشه پشتگیريی هه‌موو هەوڵێكک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە دەکات و هیوادارین ئەم دەستپێشخەرییە ببێتە خاڵی وەرچەرخانێکی یەکلاکەرەوە. هه‌روه‌ها ئامادەیيی تەواوی خۆمان دەردەبڕین بۆ به‌رده‌وامی له پێشکەش کردنی هه‌ر جۆرە يارمه‌تى و هاوكارييێک بۆ سەرکەوتنی ئەم دەرفەتە مێژوویيیە.
Your Comment