لەو باوەڕەدا نیم بە زوویی پەکەکە بارەگاکانی چۆڵ بکات

فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزدخان رایگەیاند، هەرچەندە پەکەکە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی داوە، بەڵام "لەو باوەڕەدا نیم وا بە زوویی بارەگاکانی چۆڵ بکات."

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە، ۱۲.۰۵.۲۰۲۵، حەیدەر شەشۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی ڕاگەیاندووە: "هەرچەندە پەکەکە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی داوە، هێشتا لە بنکە و بارەگاکانی خۆیان لە سنووری شنگال ماون و لەو باوەڕەدا نیم وا بە زوویی بارەگاکانی چۆڵ بکات."

فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزدخان لەبارەی دۆخی ئەمنی سنووری شنگالیشەوە دەڵێت: دۆخەکە پەیوەستە بە دۆخی سیاسییەوە، لەم ماوەیە کە دۆخی سیاسی جێگیرە، لەڕووی ئەمنیشەوە شنگال جێگیرە و بۆردوومان و شەڕ نییە.

News ID 225394

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha