بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەسعەد شیبانی پیرۆزبایی لە توركیا دەكات بۆ "ئەو ڕێككەوتنەی لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان كردویەتی" و دەڵێت: ڕێککەوتنەکە سەقامگیریی توركیا و ناوچەكە بەگشتیی بەهێز دەكات.
وەزیری دەرەوەی سووریا جەخت دەکاتەوە کە بڕیاری پەكەكە بۆ چەكدانان بڕیارێكی گرنگە بۆ هەموو ناوچەكە.
وەزیری دەرەوەی سووریا دەشڵێت: كار دەكەین بۆ چڕكردنەوەی هاوكاریی لەگەڵ توركیا و ئوردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە سنووربڕەكان و ڕێگە نادەین ئەو میلیشیانەی كە لە دەرەوە پاڵپشتی دەكرێن سەقامگیریمان تێكبدەن.
Your Comment